ئێران ھەناردەكردنی كارەبای بۆ عێراق راگرت

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران ناردنی كارەبای بۆ عێراق راگرتووە، ئێستا بەشێكی زۆر لە باشوورى عێراق بێ كارەبان.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران ناردنی كارەبای بۆ عێراق راگرتووە، ئێستا بەشێكی زۆر لە باشوورى عێراق بێ كارەبان.

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد فەتحی گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بە راگەیاندنەكانی گوتووە، عێراق بەھۆی ھەناردەكردنی كارەبا زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلارى ئێران قەرزارە. فەتحی رایگەیاندووە، حكومەتی عێراق بەڵێنی پێدانی ئەو قەرزەی بە ئێران داوە، بەڵام ئەوان شەوی رابردوو ھەناردەی كارەبای بۆ عێراق لەرێگەی ھێڵی گواستنەوەی كارەبا لە خوڕەمشەھەر و بەسرە و ھاوكات لە كەرخەوە بۆ عەمارە راگرتووە.

بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بەشێكی بەرچاو لەناوچەكانی باشوورى عێراق بێ كارەبا بوونە.