يوسف كيلابی: شاندی هه‌رێم و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان چاره‌سه‌ركرد
K24 - هەولێر:
يوسف كيلابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه روونكرانه‌وه، كه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ناڕوون بوون. گوتیشی: "هه‌ردوولا توانییان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكه‌ن".
كیلابی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، جه‌خت كرایه‌وه، كه پێویسته هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش بكرێت.
كيلابی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌هۆی لاوازی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شاندی هه‌رێم و لیژنه‌ی دارایی، تا ئێستا هه‌ندێك شت ناڕوون بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌مووی زۆر به باشی و ئه‌رێنی روونكرانه‌وه و تێپه‌ڕێندران.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "دوو بابه‌تی زۆر گرنگ هه‌یه، كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت، یه‌كه‌میان دۆسییه‌ی نه‌وته، هه‌ر له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنه‌وه بگره تا ده‌گاته میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی ئه‌و دۆسییه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌تێر و ته‌سه‌لی تاووتوێی كرا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌شێكی ئه‌رێنی له تاوتوێكردنی جێگیركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له بانكه‌كانیش هه‌بوو، ته‌نیا خاڵێك تێیدا جێگه‌ی مشتومڕی بوو، ئه‌ویش له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بانكه بوو كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی جێگیر ده‌كرێن.
کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاری لەبارەی داهات و خەرجییەکانی خسته‌ڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکیان ئامادەکردبوو کە لە کۆبوونەوەکە خستیانه‌ڕوو، لەو راپۆرتەدا بە وردی داتای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، داهات و خەرجییەکانی روونکراوەتەوە، پێشتریش دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و چاودێری دارایی حکومەتی عێراق راپۆرتەکەیان بینیووە و داتا‌کان لای ئەوان پەسندکراوە.
هاوکات ته‌یف سامی وەزیری دارایی عێراقیش راپۆرتێکی ئامادەکردبوو و لە کۆبوونەوەکە خوێندییه‌وه، ئەو پەرلەمانتارانەی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، چەندین پرسیاریان ئاراستەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرد.
دوێنێ سێشەممە 17/10/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان سەردانی بەغدایان کرد.