حه‌وت پارێزگای ئێران به‌ر لافاو كه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
لە هه‌فته‌ی رابردووەوە، لافاو حەوت پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە، جگە لە زیانه ئابوورییه‌كان لەم پارێزگایانە، شه‌ش كه‌سیش گیانییان له‌ده‌ستداوه.
بەرپرسانی ئێران دەڵێن، ماوەی هه‌فته‌یه لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی ئێران، وه‌كو سیستان، بەلووچستان، فارس، کرمان، گوڵستان، سمنان، خۆراسانی رەزەوی و خۆراسانی باشوور، بە هۆی بارانی هاوینییەوە لافاو هه‌ستاوه و زیاتر لە 51 شار و گوندی گرتووەتەوە.
ئاژانسی ئیرناش بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە لە پارێزگای کرمان چوار کەس و لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوو کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و 331 کەسیش کە لەم لافاوانەدا زیانیان بەرکەوتووە، لە 66 خێوەت دا بە شێوەی کاتی جێگایان بۆ دابین کراوە.