ئیحسان شه‌مه‌ری: عێراق له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی هه‌وڵده‌دات خۆی له هه‌موو جه‌نگێك بپارێزێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری سیاسی عێراق له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه ژینۆ محه‌ممه‌د له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ به كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات، پێی وابوو عێراق له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیدا هه‌وڵ ده‌دات جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كۆتایی بێت و نایه‌وێت بكه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئیحسان شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری سیاسی له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، چه‌ندین هۆكار له‌پاڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل هه‌یه، گرنگترینیشیان په‌یوه‌سته به‌و دۆخه‌ی فه‌ڵه‌ستین كه تا ئێستا مافه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، كه په‌یوه‌ندی به هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و پایته‌خته‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری سیاسی له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ئێستادا هه‌ستی به لاوازی ناوخۆی ئیسرائیل كردووه به‌تایبه‌ت كه فشاری زۆر له‌سه‌ر بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌یه و تا راده‌یه‌ك ناكۆكییه‌كان ئیسرائیلی كردووه‌ته دوور به‌ره، بۆیه حه‌ماس ئه‌وه‌ی به ده‌رفه‌ت زانی و چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام دا.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری سیاسی له عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، حه‌ماس به‌تایبه‌ت له هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر ئیسرائیل پشتی به ئیسرائیل به‌ست، به‌ڵام ئێران تا ئێستا ته‌نیا به دروشم له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئه‌و جه‌نگه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵگیرساوه. گوتیشی، به دووری ده‌زانێت ئێران بچێته ناو جه‌نگه‌كه، چونكه باش ده‌زانێت راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی ئێران و ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه.
ئیحسان شه‌مه‌ری سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌گه‌ر به‌شێك له گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان بچنه ناو جه‌نگه‌كه و بۆ پشتگیری له حه‌ماس بچنه خوارووی لوبنان، ئه‌و كات ئیسرائیل بۆردوومانه‌كانی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جوگرافی درێژ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه سنووره‌كه جه‌نگه‌كه فراوان بكات.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری سیاسی له عێراق گوتیشی، حكومه‌تی ئێستای عێراق هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌و جه‌نگه به دوور بگرێت، چونكه ترسی هه‌یه ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و جه‌نگه بكه‌وێته سه‌ر عێراق، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیدا ده‌یه‌وێت له رووی دیپلۆماسییه‌وه كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهان ده‌كات كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگه‌كه هه‌یه.