دیمستۆرا گەیشتە تاران
K24 – ههولێر:
ستیڤان دیمستۆرا، نێردەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا، گەیشتە تاران و لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوهوە.
ئاژانسی هەواڵی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران بڵاويكردهوه، دیمستۆرا کە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قەیرانی سوریا سەردانی ئێرانی کردووە، ئهمڕۆ لەگەڵ حسێن جابر ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوی ئێران بۆ كاروبارى ئەفریقیا و وڵاتانی عەرەبی کۆبوهوە و قەیرانی سوریایان تاوتوێکرد.
دیمستۆرا، پێشتريش سەردانی ئێرانی کردبوو و لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببوهوە.
ئاژانسی هەواڵی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، رایگەیاند، لە کاتێکدا شاری حەلەب وەک دووهەمین شاری گەورەی سوریا لە ژێرگەمارۆی هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد دایە، راگەیاندنی ئاگربەست تەنیا کاتی زیاتر بە نهيارانى حکوومەتی سوریا دەدات.