ئێرله‌ندا به به‌های 13 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش بە فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
K24 - هەولێر
حكومه‌تی ئێرله‌ندا له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای راگرتنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌كات و له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیشدا 13 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوكاری مرۆیی كه‌رتی غه‌ززه ته‌رخان ده‌كات.
مایكڵ مارتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرله‌ندا له به‌ره‌ده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا به‌خشینی 13 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوكاری مرۆیی كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند، كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێن.
هاوكات وه‌زاره‌تی فریاگوزاری رووسیا رایگه‌یاندووه، بڕی 27 تۆن هاوكاری خۆراك بۆ ئاواره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له رێگه‌ی میسره‌وه ره‌وانه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
پێشتر عەدنان ئەبو حەسنا، وتەبێژی ئاژانسی (ئونرا)ـی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبار و هاوکاری پەنابەرانی فەڵەستینی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، غەززە کێشەی کەمی کیسەی تەرمی هەیە و ئاوی خواردنەوە نەماوە و خەڵکی پەنا بۆ ئاوی دەریا دەبەن.
گوتیشی: زیاد لە یەک ملیۆن فەڵەستینی ئاوارە بوون و تەنانەت پەناگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەلامەت نەماون. لە غەززە تەنیا بەشی سێ بۆ چوار رۆژ خواردن ماوە و هەر کەسە و رۆژی نانێکی پێدەدرێت.
شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بووەتە هۆی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە. رۆژی چوارشەممە جۆو بایدن لەمیانی سەردانێکیدا بۆ ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی رەوانەی غه‌ززه بکرێت و بگاته ده‌ستی هاووڵاتییانی سڤیل نه‌ك چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس. گوتیشی: " 100 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ غه‌ززه و خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین راده‌گه‌یه‌نین".
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.