بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ئاهەنگی دەرچووانی خولێکی مەشق و راهێنانی پۆلیس بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، ئاهەنگی دەرچووانی خولی دەرچووانی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە (هەڵکوتانەسەر و گەمارۆدان و ئازادکردنی دیل) بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2023، کاتژمێر 2:30ی دوای نیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی دەرچووانی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە (هەڵکوتانەسەر و گەمارۆدان و ئازادکردنی دیل) بەڕێوەدەچێت.

خولەکە لە 09-07-2023، بەناوی (خولی شەهید سەرکەوت ئازاد) بۆ مەشقی هەڵکوتانەسەر و گەمارۆدان و ئازادکردنی دیل بۆ 80 بەشداربوو کراوەتەوە، کە مەبەست لێی رێکخستن و مەشقپێکردنی لقی ئەرکە تایبەتەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی هەولێرە، کە پێکدێت لە بارەگای لق و سێ پەل، ماوەی خولەکە 14 هەفتەی خایەند، نۆ کاتژمێر رۆژانە.

کۆلێژی پۆلیسی هەولێر لە ساڵی 2004ـەوە دامەزراوە و بەشێکە لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان. کۆلێژەکە دەکەوێتە دەڤەری سەرخسەر لە باکووری رۆژئاوای شاری هەولێر و ئامانجی راهێنان و لێهاتوویی ئەفسەرانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانە لە هەرێمی کوردستان.

کۆلێژەکە لە کۆمەڵێک قوتابخانەی راهێنان پێکدێت، لەوانە قوتابخانەی باڵای پۆلیس، قوتابخانەی تەکنیکی، قوتابخانەی زمانی ئینگلیزی، قوتابخانەی پزیشکی و سەنتەری راهێنانی هێزە تایبەتەکان.

پرۆگرامەکانی راهێنان لە کۆلێژەکەدا، چەندین بابەت لەخۆدەگرن وەک لێکۆڵینەوەی تاوانکاری، بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، ئاسایشی ناوخۆ، توێژینەوەی ستراتیژی، پلاندانانی ئەمنی، تاکتیکی ئەمنی، شیکاری پزیشکی دادوەری، یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت پاڵپشتییەکی بە‌هێزە بۆ ئێمە

لە ئاهەنگەکەدا عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت لەو ئاهەنگەدا پاڵپشتییەکی بە‌هێزە بۆ ئەوان کە گڕ و تینی زیاتریان پێدەبەخشێت، لە ئەرکەکەیان بۆ پاراستنی خەڵک و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پلانێکی تۆکمە دەستیان کردووە بە رێکخستنەوەی ئەرک و کارەکان لەسەر بنەمای زانستی و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەم، بە مەبەستی بەرقراکردنی زیاتری ئارامیی و ئاسایش.

عەزیز وەیسی: بە یەکگرتن دەتوانین کاری زۆر باش ئەنجام بدەین

عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی لە وتارێکدا گوتی: "رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی یەکگرتنێکی زۆر باش لەنێو هێزە ئەمنییەکاندا دروست بکات؛ بەم یەکگرتن و ئەو پاڵپشتییەی بۆ یەکتر هەمانە، لەو بڕوایەدام دەتوانین کاری زۆر گەورە و باش ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی ئێمە زیاتر هەست بە ئارامی و سەقامگیری بکەن و دڵنیابن لەوەی هەموو کاتێک یاسا سەروەر دەبێت و تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن".

عەزیز وەیسی سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتیی هەولێر و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی لە رێوڕەسمەکەدا کرد و جەختی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان بە یەکگرتوویی دەتوانن زۆر کاری باش ئەنجام بدەن کە لە سوودی هەموو لایەک دەبێت.