به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر:
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی زانكۆكه بڕوانامه‌ی زانستی له بواره جیاجیاكان به‌ده‌ستده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی زانكۆكه بڕوانامه‌ی زانستی له بواره جیاجیاكان به‌ده‌ستده‌هێنن.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا دوو قوتابی بڕوانامه‌ی دكتۆرا و 143 قوتابی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و 137 قوتابی بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس به‌ده‌ست ده‌هێنن.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌شداری كرد له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی بۆردی پزیشكی كوردستانی و ئاهەنگی دەرچووانی خولی دەرچووانی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە (هەڵکوتانەسەر و گەمارۆدان و ئازادکردنی دیل).