سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر: ساڵانە چەندین هەلی کار بۆ دەرچووانمان دەڕەخسێنین
K24 - هەولێر:
سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر؛ رایدەگەیەنێت،توانیویانە چەندین هەماهەنگی و پشتیوانی نیودەوڵەتی بۆ قوتابییەکانیان بەدەستبێنین بۆ ئەوەی لە چەندین زانکۆی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ئەوروپا بتوانن درێژە بەخوێندنی ئەکادیمی بدەن. هاوکات گوتیشی: زانکۆکەمان ساڵانە چەندین هەلی کار بۆ دەرچووانی دەڕەخسێنێت.
کیس شارپ، سەرۆکی زانکۆی کوردستان–هەولێر، لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆکە، لە میانەی گوتارێکدا رایگەیاند، هیوادارە دەرچووەکانیان سەرەکەوتوو بن و ببنە سەرکردەی راستەقینە بۆ ئەم گەلە و لە خزمەت نیشتمانەکەیان دابن، هاوکات پاڵپشتی بەردەوامی خۆی بۆ دەرچووانی زانکۆکە راگەیاند.
سەرۆکی زانکۆی کوردستا –هەولێر، ئاماژەی بەوەدا، بڕوامان بە دەرچووەکانمان هەیە کە زۆر سەرکەوتوو دەبن لەو ئامانجەی کە هەیانە بە بەکارهێنانی ئەو زانست و زانیارەی کە لە زانکۆکەدا سوودمەندبوونە.
کیس شارپ، دەڵێت: زاکۆی کوردستان-هەولێر، بەردەوام جەخت لە بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابییانی دەکاتەوە و هەموو هەوڵێکیش دەدەن قوتابییانیان ببنە خاوەنی کار و پیشەی خۆیان بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لە بەشەکانی خۆیان وەریان گرتووە.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان–هەولێر، راشیگەیاند، ئەمساڵ لە کۆمەڵێک بەشی جیاواز لە زانکۆکەدا چەندین هەلی باشمان بۆ قوتابییەکانمان رەخساندووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستییان، هەروەها باسی لەوەشکرد، قوتابییەکانیان هانداوە بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ ساڵانی رابردوو جیاوازیان هەبێت بابەتی زانستیان لە بەشەکانیان زیادکردووە، بۆ ئەوەی بتوانن کوالێتیەکی باشتریان هەبێت لە فاکەڵتی توێژینەوە.
کیس شارپ، گوتی: زانکۆکەمان ساڵانە چەندین هەلی کار بۆ دەرچووانی دەڕەخسێنێت.
ناوبراو گوتیشی: هەوڵماندا هەمیشە بەرەو لوتکە بچین لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نێودەوڵەتی، هەروەها هەلی باشترمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین هەلی کار زیاتر لە کوردستان بۆ قوتابییانمان بڕەخسێنین.
سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، توانیومانە چەندین هەماهەنگی و پشتیوانی نیودەوڵەتی بۆ قوتابییەکانمان بەدەستبێنین بۆ ئەوەی لە چەندین زانکۆی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ئەوروپا بتوانن درێژە بەخوێندن بدەن.
ئهمڕۆ (پێنجشهممه 19ـی تشرینی یهكهمی 2023) به ئامادهبوونی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان ئاههنگی دهرچووانی زانكۆی كوردستان له ههولێر دهستیپێكرد، كه تێیدا ژمارهیهك له قوتابیانی زانكۆكه بڕوانامهی زانستی له بواره جیاجیاكان بهدهستدههێنن.
له ئاههنگهكهدا دوو قوتابی بڕوانامهی دكتۆرا و 143 قوتابی بڕوانامهی ماستهر و 137 قوتابی بڕوانامهی بكالۆریۆس بهدهست دههێنن.