زانيارييه ناووكييهكانى ئێران دزهيان كردووه
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ناووکی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا و دوو وڵاتی دیکە دەستیان لە دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییەکانی رێککەوتنی ناووکی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکدا هەبووە.
بههرۆز کەمالوەند، شەوی رابردوو، بۆ تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی دوا، ناوی ئەو دوو وڵاتەی دیکەی نەهێنا کە بە گوتەی ئەو دەستیان لە ئاشکراکردنی ئەم زانیارییانەدا هەبووە.
ئاژانسی ئەسۆشێيتيد پرێس لە راپۆرتێکی تایبەتدا باسی ئاشکرابوونی بەڵگەنامەیەکی نێهنی رێککەوتنی ناووکی ئێرانی کردبوو و ئێرانیش گومانی خستە سەر رێکخراوی جهانی وزەی ناووكى، بەڵام ئەو رێکخراوە تۆمەتەکەی رەتکردەوە.