به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه تاووتوێی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئیسرائیل و غه‌ززه و هه‌ڵوێستی كورد ده‌كات
K24 - هەولێر:
به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌ییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، تاووتوێی "هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئیسرائیل و غه‌ززه و هه‌ڵوێستی كورد" ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش میوانداری محه‌ممه‌د ره‌ئووف، سیاسه‌تمه‌داری كوردی كردووه، كه ناوبراو پێی وایه بۆ نیشاندانی هه‌ر هه‌ڵوێستێك پێویست ده‌كات ره‌هه‌نده‌كانی رووداوه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت و پاشان هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێت، ده‌شڵێت سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس پێشتر به راشكاوانه پشتیوانی دۆزی ره‌وای كوردیان كردووه.
محه‌ممه‌د ره‌ئوف، سیاسه‌تمه‌دار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به جه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل، ده‌بێت به پێوه‌ری خودی جه‌نگ و ململانێكان بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه نه‌ته‌وه‌یی یان سیاسی و یان ئایینی بێت ده‌بێت به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ردا وه‌ربگیردرێت.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌دار باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات، ره‌هه‌ندێكی مرۆیی هه‌یه و هه‌موو مرۆڤایه‌تی و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن و ره‌وشتی به‌رز و به‌ها باڵاكان بن به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، هاوكات ره‌هه‌ندێكی ئایینیشی هه‌یه و ئه‌وه‌ی موسڵمانه هه‌ست به‌وه ده‌كات رووگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و له مه‌ترسیدایه، هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه كه وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان پێیان وایه به ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و جه‌نگه، به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی، كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان سیاسییه و په‌یوه‌ندی به ئایینی و مرۆییه‌وه نییه.
محه‌ممه‌د ره‌ئووف سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ژماره‌یه‌ك كورد به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له‌و جه‌نگه‌ی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ڕوانێت، به‌گشتیش له‌ناو كورددا بابه‌تێكی زیاتر بابه‌تێكی سۆزدار (عاطف)ـیه. گوتیشی، دروستبوونی دوو به‌ره‌یی له‌ناو كورد له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك، بووه‌ته نه‌خۆشی و كورد به‌سه‌ر دوو به‌ره یان چه‌ند به‌ره‌یه‌كی دژ به یه‌ك دابه‌ش ده‌كات، كه بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا له نێوان حه‌ماس و ئسرائیلیش له ئارادایه، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان دۆخه كه كورد له‌باره‌ی هه‌ر پرسێكه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی تێدا نیشان ده‌دات.
محه‌ممه‌د ره‌ئووف پێی وابوو، كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و له‌سه‌ر پرسه لۆكاڵییه‌كانی خۆیشی به هه‌مان شێوه‌یه به‌سه‌ر دوو به‌ره یاخود زیاتر دابه‌ش ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته فه‌رهه‌نگێكی مێژوویی و كورد تێیدا هه‌ژار و ده‌ستكورته! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت رێپێوان بكات، رێپێوانه‌كه‌ی ده‌بێته خۆپیشاندان و له رێپێوان ده‌رده‌چێت، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر بواری پێ بدرێت ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌كاته راپه‌ڕین و دواتریش شۆڕش!
محه‌ممه‌د ره‌ئووف تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كورد هێشتا ئاستی رۆشنبیری زۆری ماوه بۆ ئه‌وه‌ی واقیعبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان بكات، به‌و مانایای ده‌كرێت بۆچوونه‌كان جیاواز بن، به‌ڵام ناكرێت سووكایه‌تی به بۆچوونه جیاوازه‌كان بكرێت.
محه‌ممه‌د ره‌ئووف له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئیسلامییه‌كانی كوردستان كه ده‌گوترێت هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌و جه‌نگه‌ی له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا له ئارادایه، هه‌ڵوێستێكی به‌هێزه به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌و بارودۆخه‌ی له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه هه‌ڵوێستیان وه‌گك پێویست نییه و لاوازه. گوتی: "ئه‌و ره‌خنه‌یه به دروست نابینم، به‌ڵكو ره‌خنه‌یه‌كی نابه‌جێیه، به‌وپێیه‌ی كورد به درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ی رابردوو به‌سه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت یان دوو زلهێزی عوسمانی و سه‌فه‌وی دابه‌ش بوونه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر گوتاره‌كانی كورد به‌جێهێشتووه، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵانه چه‌ندین كورد له ئێران له سێداره ده‌درێن، به هه‌مان شێوه له توركیاش هه‌مان حاڵه‌تی له‌ناوبردنی كورد هه‌یه، به‌ڵام كوا هه‌ڵوێستی كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه؟ كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ئیسلامی و عه‌لمانییه‌وه نییه و په‌یوه‌سته به كێشه‌ی ناوخۆیی كوردستان و له‌ناو خۆیدا ئیراده‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و حوكمڕانی و هه‌موو ئیراده‌كانی دیكه‌ی دابه‌ش بووه! له كۆتاییشدا ئه‌م دابه‌شبوونه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكتاكی خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه، به‌ڵام له رووه‌وه مرۆییه‌كان روونه ئیسلامییه‌كان به‌رامبه‌ر به لێقه‌وماوان و ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌ر له هه‌مووان به هانایانه‌وه چوون." گوتیشی، ده‌بێت ره‌خنه له ناوخۆی كوردستان بگیرێت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاسته‌كانی حوكمڕانی، سیاسی، هزری، نیشتمانپه‌روه‌ری و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. به‌و مانایه‌ی نه‌خۆشییه‌كه گشتییه و قووڵاییه‌كی مێژوویی هه‌یه و دابه‌شبوونه‌كه مێژووی هه‌یه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ده‌گوترێت، كورد ئێستا هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به فه‌ڵه‌ستین ده‌رده‌بڕێت، له كاتێكدا ئه‌وان هیچ كات هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به دۆزی كورد و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه نه‌بووه، گوتی: ئه‌گه‌ر به‌گشتی باسی هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب بكرێت روونه ئه‌وان به‌رامبه‌ر به كورد بێهه‌ڵوێست بوونه، كه زۆرجار پشتگیری رژێمی به‌عسیان گرتووه! به‌ڵام خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین له ساڵی 1948ـوه تاكو ئێستا ته‌نیا فریای ئه‌وه كه‌وتووه، بیر له خۆی بكاته‌وه، واته ئیراده‌ی ئه‌وه‌ی نییه پشتگیری گه‌لێك یان كه‌سێك بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا (خالید میشعه‌ل) وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌ناڵی كوردستان24 به راشكاوانه ده‌ڵێت: كورد مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات." ئه‌م راشكاوییه له جگه له "ئه‌وان" چ عه‌ره‌بێك به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به دۆزی كورد ده‌ربڕیوه؟ هاوكات یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا به ئاشكرا گوتی: "فه‌ڵه‌ستینییه‌كان مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت."
یه‌كێك له ره‌خنه‌كانی محه‌ممه‌د ره‌ئووف كه له‌و به‌رنامه‌یه خستییه‌ڕوو، ئه‌و پێی وایه كورد پێویست به‌وه ناكات لۆمه‌ی خه‌ڵك بكات كه خۆی لێ به خاوه‌ن نه‌كه‌ن، له كاتێكدا خودی خۆی هێشتا وه‌ك پێویست خۆی له دۆزه‌كه‌ی خۆی به خاوه‌ن نه‌كردووه. گوتیشی، كوردستان24 یه‌ك جار چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ خاید میشعه‌ل كرد، ئه‌ویش هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌ربڕی، كه ده‌یتوانی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ده‌رنه‌بڕێت!
سه‌رنجی خسته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كورد به باكگراوندێكی ئایدۆلۆژی ناكامڵ و دوور له هۆشیاری، ده‌یانه‌وێت شه‌ڕێكی ئایدۆلۆژی له‌م كاته‌دا دروست بكه‌ن، له كاتێكدا چ قازانجێك ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌گه‌ر پشتگیری له ئیسرائیل بكه‌ن؟ ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت، كه كورد كه‌وتووه‌ته ناو چه‌قی نێوان چوار وڵات، كه هه‌ر چواریان پشتگیری له فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن و دژی ئیسرائیلن! "ئێمه كه ریفراندۆممان كرد، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو ئه‌و چوار وڵاته دژایه‌تیان كرد، كه ریفراندۆم ناڕه‌وا بوو، به‌ڵكوو له‌به‌رئه‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و چوار وڵاته یه‌كانگیر نه‌بوو! هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ریكاش ناڕازی بوو به‌رامبه‌ری، له كاتێكدا ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی دۆزێكی ره‌وا و ده‌ستووری و یاسایی گه‌لی كورد بوو."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، زۆرێك له مه‌لا و زانایانی وڵاتانی ئیسلامی له‌ناویشیاندا له سعوودیه پشتگیری له فه‌ڵه‌ستین ناكه‌ن، چونكه لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات یه‌كده‌گرێته‌وه و پێیان وایه ئه‌وه‌ی حه‌ماس و هێزی به‌رگری فه‌ڵه‌ستینی ده‌یكات، رێگره له‌به‌رده‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.