نوێترین ئاماری كوژراو و بریندارانی غه‌ززه راگه‌یه‌ندرا
K24 - هەولێر:
ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین نوێترین ئاماری كوژراو و بریندارانی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه، بۆ 4137 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین راشیگه‌یاند، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 13162 كه‌س.
ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كه‌سیش برینداربوونه.
بەرەبەیانی رۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد، له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی جیاوازی فڕۆكه و مووشه‌ك، وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی دایه‌وه.