ماكرۆن: قه‌ته‌ر رۆڵی گرنگی له ئازادكردنی دوو بارمته ئه‌مه‌ریكییه هه‌بوو
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ستایشی قه‌ته‌ر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت رۆڵی له ئازادكردنی دوو بارمته ئه‌مه‌ریكییه هه‌بوو، هاوكات ده‌شڵێت په‌یامی راسته‌وخۆیان بۆ حزبوڵڵا ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له جه‌نگی حه‌ماس و ئیسرائیل نه‌گلێنێ.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ستایشی قه‌ته‌ری كرد و رایگه‌یاند، رۆڵی ئه‌رێنی هه‌بوو له ئازادكردنی دوو بارمته ئه‌مه‌ریكییه كه ئه‌م ئێواره‌یه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه ئازاد كران.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا په‌یامی راسته‌وخۆیان ئاراسته‌ی حزبوڵڵای لوبنانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس نه‌گلێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌ززه، به‌هۆی هێرشی هه‌ڵه‌ی مووشه‌كی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه بووه.
هاوكات ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تا ئێستا چاره‌نووسی 10 هاووڵاتی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له غه‌ززه نادیاره و ده‌بێت حه‌ماس به‌بێ مه‌رج هه‌موو بارمته‌كان ئازاد بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەواڵی ئازادکردنی دوو هاووڵاتی ئەمەریکی کە لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە گیرابوون، پشتڕاستکردەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکراشیکرد، هەردوو بارمتە ئەمەریکییەکە لە رێگەی رێخکراوی خاچی سووری نێودەولەتییەوە لە کەرتی غەززەوە گواستراونەتەوە بۆ تەلئەڤیڤ و چاوەڕێش دەکرێت، سبەی شەممە بۆ شادبوونەوە بە خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ئەمەریکا.
ئەو دوو هاووڵاتییە ئەمەریکییە کە لە دایک و کچێت پێکهاتوون بە ناوەکانی جودی رانان و ناتالی رانان، لە رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023)ـەوە لەلایەن باڵی سەربازی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، بە نێوەندگیری قەتەر، دوو بارمتەی ئەمەریکییان ئازاد کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی و هۆکاری مرۆیی.
حەماس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئازادکردنی ئەو دوو بارمتە ئەمەریکییە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ هەوڵەکانی قەتەر، کە نێوەندگیری دەکات لە نێوان حەماس و ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییان لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
لەو هێرشەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکی موزیک بوو، لەو رۆژە و لە هێرشەکانی رۆژانی دواتر، زیاتر لە 150 کەسی لە هەڵگری رەگەزنامەی جیاواز بە بارمتە گرت، لە نێویاندا، هاووڵاتی و سەربازی ئیسرائیلیش هەیە.
هەروەها لە ماوەی رابردوو، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل، نزیکەی 20 کەس لەو کەسانەی بە بارمتە گیراون کوژراون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناو و رەگەزنامەکانیان بکات.
لە هێرشەکەی حەماس، جگەلە ئیسرائیلییەکان، ژمارەیەک لە هاووڵاتی وڵاتەکانی تایلەند، نیپاڵ، ئۆکرانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، کەنەدا، ئەمەریکا و کۆڵۆمبیا لە ریزی کوژراو و بریندارەکاندان کە لەلایەن وڵاتەکانیانەوە پشتڕاست کراوتەوە.
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە لەماوەی 14 رۆژی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چوار هەزار و 137 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون کە هەزار و 500ـیان منداڵن و زیاتر لە 13 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.