توێژەرێکی کۆمەڵایەتی: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکارن بۆ هەڵوەشانەوە خێزان

K24 - هەولێر

رۆژانە چەند هۆكارێك ژمارەیەک خێزان هەڵدەوەشێنەوە، كۆمەڵگەی كوردیش بەدەر نەبووە لەم شكستە كە خێزان دووچاری دەبێتەوە، توێژەرێكی كۆمەڵایەتیش دەڵێ، یەکێک لە سەرچاوەکانی تێکچوونی کۆمەڵگە تیکتۆکە، کە خراپ بەکار دەهێنرێت لەلایەن هەرزەکار و منداڵان.

سەعد بەرزنجی توێژەری کۆمەڵایەتی، بە کوردستان24ی راگەیاند، گومان لەوەدا نییە یەکێک لە سەرچاوەکانی سوودی بەهاکانی کۆمەڵایەتی و سەرچاوەکانی رەوشت لەم سەردەمەدا کەناڵەکانی راگەیاندن و ئەپەکانی ناو سۆشیال میدیایە.

ئەو توێژەرە، دەڵێت: "من لەگەڵ ئەوەدا نییم بەوانە بگوترێ تۆڕی کۆمەڵایەتی، دەکرێ بەوانە بگوترێ تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان، تۆڕی کۆمەڵایەتی بەوە دەگوترێ کە پێوەندی کۆمەڵایەتی دروست بکات، بەڵام ئەپێکی وەک تیکتۆک، کۆمەڵایەتی نییە، تەنیا تۆڕێکی ئەلیکترۆنییە بۆ گەیاند، لەبەر ئەوەی ئەو بەربەستانە لە تیکتۆک بەردەست ترە وەک لە ئەپەکانی تر، هەر لەبەر ئەوەیشە دەبینین زۆرترین بڵاو کراوەی ئاست نزم لە تیکتیۆکە".

ئاماژەی بەوەشدا: "لەبەر ئەوەی تیکتۆک زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە و لە ئەپەکانی تر خێرا ترە بۆ بینین، بۆیە هەموو شتێک لەو تۆڕەدا دەبینرێ، لەسەرەتای دروست بوونییەوە، لەلای ئێمەی توێژەران بە ئەپێکی خراپ ناوی دەبەین، ئەپی باش "دژە باون دژە کۆمەڵگەن، دژە نەریتیشن" بۆیە دەبینی بەشێک لە منداڵان و هەرزەکاران ئەو ئەپە بە خراپی بەکاردەهێنن، وەک لە کەسانی پێگەیشتوو، ئەمەش وایکردووە کۆمەڵگە بەرەو خراپی ببات".

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەوەی بکرێ لەناو کۆمەڵگەی کوردی، کەسە بەتواناکان هەوڵبدەن ئەوەی زانیارییە لەڕێی تیکتوکەوە بڵاوبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو چەندان کەسە کەمە و ئاست نزمانەی کە هەیە لەو ئاپە کە شتی نەشیاو یاخود قسەی نەشیاو دەخەنە ناو کۆمەڵگە نەمنێنێ.

سەعد بەرزنجی، راشیگەیاند: "دەکرێ داواکاری  گشتی تۆزێک توندتر بێت و لەناو حکومەتی عێراقیش یاسایەک دانراوە، یاسای ئاستی، ئەو کەسە ئاست نزمانەیان پێ دەگوترێ، ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن کە بابەتی نەشیاویان بڵاو دەکردەوە، دەکرێ لە کوردستانیش  یاسایەکی لەو جۆرە هەبێت و بەو یاسایە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت بەها کۆمەڵایەتییەکان بشێوێنێت".

ئا: لاڤین عومەر