چاڤی ترسی له ڤاڵڤێردی ههیه
یاریزانانی بارسێلۆنا به كۆمهڵێك كهموكوڕی له پێكهاتهكهیان دوایین ئامادهكارییان بۆ یارییهكهی سبهی یهكشهممه بهرامبهر ئاتڵێتیك بلباو كرد، بارسێلۆنا راستهوخۆ دوای ئهم یارییه ئامادهكاری بۆ كلاسیكۆ دهكات.
لە گەڕی دەیەمی لالیگا بارسێلۆنا سبەی یەکشەممە رووبەڕووی ئاتڵێتیک بیلباو دەبێتەوە، یاریزانانی بلاوگرانا وەکو ئامادەکاری بۆ یارییەکە، بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان کرد.
لە دوایین یەکەی ئامادەکاری بلاوگرانا، هەر یەکە لە لیڤاندۆڤسکی و دی یۆنگ و پێدری و رافینها و کوندێ بەشدارییان نەکرد و ئەستەمە بۆ ئەم یارییە ئامادەبن. لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە لە باڵدێ و یامال و گوندۆگان و ئاراوخۆ هیچ کێشەیەکیان نیە و بۆ یارییەکە ئامادەن. بارسا پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ.
چاڤی هێرناندێز راهێنهری یانهی بارسێلۆنا پێش یارییهكه له پرێس كۆنفرانسێك دا رایگهیاند راستە ئەم وەرزە هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە، بەڵام لە هەمان کاتدا لە سێ یاریی بهرامبهربوونه و هەر ئەمەش وایکرد پێشەنگایەتی لەدەست بدەن.
چاڤی دهشڵێت: ئێستادا ئێمە سێ خاڵ لە ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگ جیامان دەکاتەوە، خاڵێکیش لە جیرۆنای پلە دوو، ئێمەش لە ڕیزبەندی سێیەمین، ڕاستە هیچ یارییەکمان نەدۆڕاندووە، بەڵام لە سێ یاریی یەکسان بووین و دەبوو براوە بین، چونکە شایستەی بردنەوە بووین، دڵنیام یاریزانەکانمان لە یارییەکانی داهاتوو باشتر دەبن، چونکە ئەزموونی وەرزی ڕابردوومان هەیە، سەرەتا بۆ ئێمە قورس بوو، بەڵام دواتر زۆرترین یاریمان لەسەر یەکتری بردەوە.
چاڤی گوتیشی: ئەو یارییە وەکو هەموو یارییەکانی دیکە بەرامبەر بیلباو بۆ ئێمە قورس دەبێت، ئێرنیستۆ ڤالڤێردی تیپێکی بەهێزی بۆ بلباو دروستکردووە، یاریزانەکانی لە رووی توانای جەستەیی لە ئاستێکی باشدان، بۆیە چاوەڕێی یارییەکی قورس دەکەین.