ئەمڕۆ ناسنامه‌ی پاڵه‌وانانی پایسكیلسوارانی عێراق به‌دیار ده‌كه‌وێت

پاڵه‌وانێتی پایسكیلسوارانی عێراق
پاڵه‌وانێتی پایسكیلسوارانی عێراق

لە شاری سلێمانی قۆناغی چوارەم وكۆتایی پێشبڕكێیەكانی پاڵەوانیەتی پایسكیلسواری یانەكانی عێراق لەسەر تێكڕایی ئاستەكان بەرێوەبچێت.

دوای ئه‌وه‌ی به‌ به‌شداریی زیاتر لە (35) یانە قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی پایسكیلسواری عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دوای ركابه‌رییه‌كی سه‌خت (15) یانە بۆ ركابه‌ریكردن له‌ قۆناغی كۆتایی مانەوە. ركابه‌ریی لەسەر نازناوی عێراق لەسەر هەر چوار ئاست لە كوڕان و كچان ماوەی سێ رۆژ به‌رده‌وابوو، ئێستا پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و كۆتایی.

سەبارەت بە قۆناغی كۆتایی ئەم پاڵەوانیەتییە سەرپەرسشتیاری تیپی پایسكیلسواری یانەی هەولێر مووسا موحسین به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند له‌ شاری سلێمانی وه‌كو نوێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان به‌شداریی لە قۆناغی كۆتایی پاڵەوانیه‌تی پایسكیلسواری یانەكانی عێراق ده‌كه‌ن.

مووسا گوتیشی: یانەكەمان لە قۆناغی سێیەم لە شاری دهۆك پلەی سێیەمی پێشبڕكێیه‌كه‌ی بە دەستهێناوه‌ و ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌رزتره‌.

سێ قۆناغەكانی پێشووی پاڵه‌وانیه‌تی پایسكیلسواری عێراق لە شارەكانی بەغدا،  بەسڕا و دهۆك بەرێوەچوو، ئەم قۆناغەش قۆناغی چوارەمە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، یانە بەشداربووەكانی قۆناغی كۆتایی پێهاتوون لە یانەكانی (هەولێر، سناعە، حەشد شەعبی، ئەعزەمییە، فەتات ئایش، كارەبا، حەدبا، كۆیە، دهۆك، ئەولاد راجی، دفاع جەوی، سینیە، نەجدە،میساق،  شەهرەبان، شەباب و عەدالە).

زاگرۆس نانه‌كه‌لی