هاکان فیدان: ئەو جەنگە بەردەوام بێت پەرە دەستێنێت بۆ ململانێیەکی هەرێمی

هاکان فیدان
هاکان فیدان

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ئەو جەنگە بەردەوام بێت، پەرە دەستێنێت بۆ ململانێیەکی هەرێمی و هەڕەشە لەسەر سەقامگیری و ئاشتی هەموو جیهان دەکات.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لووتکەی ئاشتی قاهیرە، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئیسرائیل دوو ملیۆن مرۆیی لە هەوای ئازاددا لە بەند کردووە و رێگەی ژیانی وەک مرۆڤیان پێنادات و گوتی: "ڕێگە نادەین نەهامەتی فەڵەستینییەکان ئاوا بەردەوام بێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان رایگەیاند، ئیسرائیل دوو ملیۆن مرۆیی لە هەوای ئازاددا لە بەندکردووە و رێگەی ژیانی وەک مرۆڤیان پێنادات و گوتی: "رێگە نادەین نەهامەتی فەڵەستینییەکان ئاوا بەردەوام بێت، نە بۆ فەڵەستین و نە بۆ هیچ کەسی دیکە چاومان لەو تاوانانە داناپۆشین".

فیدان گوتیشی: "ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت، پەرە دەستێنێت بۆ ململانێیەکی هەرێمی و هەڕەشە لەسەر سەقامگیری و ئاشتی هەموو جیهان دەکات".

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەبارەی بەردەوامی پێکدادانی ئیسرائیل و فەڵەستین هەروەها گوتی: "پێویستە میکانیزمێکی نوێ بۆ دڵنیایی بخرێتەڕوو. هەنگاوەکانی هەردوو لا بۆ ئاشتییەکەی دادپەروەرانە دەبێت گەرەنتی بکرێت".

دوێنێ 21/10/2023، لووتکەی قاهیرە بەڕێوەچوو، له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، چه‌ندین وڵات به‌شدارییان کرد لەنێویاندا ئیسرائیل، بەڵام لووتکەکە هیچ راگەیەندراوێكی بڵاو نەکردەوە، چەند سەرچاوەیەکیش هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ ده‌رنه‌كردنی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لووتكه‌ی قاهیره‌ بۆ بوونی ناكۆكی له‌نێوان سه‌رانی عه‌ره‌بی و رۆژئاوا سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.