كۆشكی ئیلێزێ واده‌ی سه‌ردانی ماكرۆنی بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرد
K24 – هەولێر:
كۆشكی ئیلیزێ بڵاویكرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆن له‌كاتێكدایه، كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئاڵۆزی و جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه، كه 1400 كوژراوی ئیسرائیل و نزیكه‌ی 4000 هه‌زار كوژراوی فه‌ڵه‌ستینی لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیا جیهانییه‌كان، له‌نێو كوژراوه ئیسرائیلییه‌كان، سێیان فه‌ره‌نسین، جیا له بێسه‌روشوێنبوونی حه‌وت فه‌ره‌نسی دیكه.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، له‌به‌رامبه‌ردا سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە لەماوەی 16 رۆژی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چوار هەزار و 651 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون کە هەزار و 873ـیان منداڵن و هەزار و 23ـیان ئافرەتن و 187ـیان بە ساڵاچوون و 14 هەزار و 245 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەندروستی غەززە رایگەیاندووە، 70%ـی قوربانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژن و منداڵن.