لە هەولێر دەست بەسەر کۆگایەکی گۆشتی ماوەبەسەرچوودا گیرا

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

ئاسایشی ھەولێر دەستی بەسەر كۆگایەكدا گرت كە چەندین جۆری گۆشتی ھیندی ماوە بەسەرچووی تێدابووە و رۆژانە دابەشی سەر چەندین خواردنگەی بچووككراوە و دراوەتە ھاووڵاتییان.

رۆژی یەکشەممە (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) ئاسایشی هەولێر لە یەکێک لە خواردنگەکان کە وەک کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن بەکارهێندراوە، دەستی بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی قەدەغەکراو، گۆشتی هیندی و ماوەبەسەچوودا گرت، بە گوتەی ئەو كەسانەی لە خواردنگەكە كاریان كردووە ئاگادار بوونە لە خراپی، پیسی گۆشت، میوە و سەوزەكان، بەڵام گوێیان پێنەداوە و داوایانە بە ھاووڵاتییان لە كاتێكدا خۆیان لەو خواردنانەیان نەخواردووە.