بۆرێل: پێویسته رێگری له فراوانبوونی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل به‌ره‌و لوبنان و وڵاتانی دیكه بكه‌ین
K24 - هەولێر:
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سه‌ر سنووری لوبنان و ئیسرائیل و ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیل، جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته كاربكرێت بۆ رێگریكردن له فراوانبوونی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل بۆ لوبنان و وڵاتانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ر.
بۆرێل راشیگه‌یاند، فراوانبوونی جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكده‌دات.
بۆرێل هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، چه‌ندین په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیقلیمی و كاریگه‌ره‌كان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتووێژمان كرد، كه پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ململانێی نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل بدۆزرێته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆرێل پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلی كرد.
پێشتریش ئیسرائیل حكومه‌تی لوبنانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسیار ده‌بێت له‌هه‌ر هێرشێكی حزبوڵڵا بۆسه‌ر ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلیش هۆشداری دابووه حزبوڵڵا، كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، ئه‌گه‌ر جه‌نگ دژی ئیسرائیل هه‌ڵبگیرسێنێ.
بەیانیی رۆژی شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی ناولێنراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند. حەماس زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و لە رێی وشکانیشەوە هەزاران چەکداری ئەو بزووتنەوەیە چوونە نێو چەند شارێکی ئیسرائیل و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل روویدا. دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسیش، سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی دوو هەفتەیە بە بەردەوامی بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە دەکات.
بەهۆی ئەم جەنگەوەش، زەرەو زیانێکی زۆر بەر لوبنان کەوت و نزیکەی ملیۆنێک هاووڵاتی لوبنانی ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشت و ئاوەرە بوون.
رۆژی 22ـی ئۆکتۆبەری 2023، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی لە کەرتی غەززەوە کراوەنەتە سەر ئیسرائیل کوژراون، بۆ ھەزار و 400 کەس بەرزبووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی ئیسرائیل برینداربوون، بۆ پێنج ھەزار و 132 کەس بەرزبووەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل راشیگەیاندووە، کە لەو ژمارەیە، 47یان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە ئەشرەف قودرە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندورستیی فەڵەستین، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، تا ئێستا لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، چوار ھەزار و 651 کەس کوژراون لەنێویاندا، ھەزار و 873 منداڵ، ھەزار و 32 ئافرەت و 187 کەسی بەساڵاچووان ھەن.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، 14 ھەزار و 245 کەس برینداربوون و گوتی: "سەدا 40ـی ئەو کەسانەی کە بەھۆی هێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، منداڵن، ھەروەھا سەدا 70 ئەوانەش کە برینداربوون بەساڵاچووان، منداڵ و ئافرەتن".