ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه‌ى هێرشيكرده سه‌ر خۆكوژه‌كه‌ى داعش ببينه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش په‌لامارى كێڵگه‌ى نه‌وتى باى حه‌سه‌نيان له سنوورى كه‌ركوك دا و پێشمه‌رگه‌يه‌ك به نارنجۆك هێرشيكرده سه‌ر خۆكوژێكى داعش و ناچاريكرد پێش ئه‌وه‌ى بگاته ئامانجه‌كه‌ى خۆى بته‌قێنێته‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كى ئه‌و خۆكوژه‌ى داعش كه‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه‌كه و به هۆى ئازايى ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه‌وه توانرا هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى كێڵگه نه‌وتييه‌كه پووچه‌ڵبكرێته‌وه.