وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف دووجار بۆردومانكرا
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له نزیك سنووری عێراق - ئوردن، ئه‌مڕۆ دووجار بۆردومانكرا.
پاتریك رایده‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له رێگه‌ی درۆنه‌وه، دووجار بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردومانكرا و یه‌كێك له درۆنه‌كان خرایه‌خواره‌وه.
له‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه، رایده‌ر ده‌ڵێت: "هیچ زیانێكی گیانی به‌هۆی ئه‌م دوو هێرشه‌وه رووینه‌داوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لەماوەی دوو هەفتەدا چوارجار بنکەی عەین ئەسەدی تایبەت بەهێزەکانی ئەمەریکا لە پارێزگای ئەنباری عێراق، هێرشی كرایه‌سەر، کە دوایین هێرش لەرێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدرا.
رۆژی (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری دایه دیپلۆماتكار و هاووڵاتییانی، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌شت نه‌كه‌ن.
هەروەها باس لەوەشکرابوو، پێویسته كارمه‌ندانی ناپێویستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
هه‌ر ئه‌مشه‌ویش ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، هەموو رێکكارێکی پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق دەگرینەبەر.
لەدوای پەرەسەندنی ململانێکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، گرووپ و هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، چەند جارێک هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمەریکا کردووە و لەبەرانبەریشدا، گوتەبێژی پنتاگۆن، پات رایدەر رایگەیاندبوو، ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ناوچەکە زیاد دەکەن، هەروەها دوای هێرشەکانی سەر عێراق و سووریا رێوشوێنی پێویست دەگەرنەبەر.