دهۆک.. رۆژی جیهانی 'گۆچانی سپی' بۆ نابینایان بەرز راگیرا

K24 – هەولێر:

لە پارێزگای دهۆک رۆژی جیهانی 'گۆچانی سپی' بۆ نابینایان بەرز راگیرا، هاوکات پارێزگای دهۆک لە میانەی گوتارێکدا رایگەیاند، "ئەركی ئێمەیە زەمینەسازی و کار ئاسانی بۆ ژیانێکی بەختەوەر بۆ ئێوە دابین بکەین".

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023) لەژێر چاودێری عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و بەئامادەبوونی عەلی عەونی، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسی حزبی و حکومی رۆژی جیهانی 'گۆچانی سپی' بەرز راگیرا، هاوکات مەراسیمیکە لەلایەن یەکێتی نابینایانی دهۆک سازدرابوو.

پارێزگاری دهۆک، لە مەراسیمەکەدا گوتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد، "ئەركی ئێمەیە زەمینەسازی و کارئاسانی بۆ ژیانێکی بەختەوەر بۆ نابینایان دابین بکەین".

پاشان لە مەراسیمەکە ژمارەیەک چالاکی ئەنجام درا، کە لەلایەن نابیناکانەوە ئامادەکرابوو.

د
فر
د
خ