سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان داوای ده‌ستبه‌جێی ئازادكردنی رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی ده‌كات
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سێ رۆژنامه‌نووس له سنووری پارێزگای سلێمانی، لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان، له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌پێی یاسای ژماره 35ـی رۆژنامه‌گه‌ری ساڵی 2007ـی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس رێگه‌پێنه‌دراوه و ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس دۆسییه‌یه‌كی هه‌بێت، ده‌بێت سه‌ندیكای لێ ئاگاداربكاته‌وه.
لیژنه‌كه راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا سێ رۆژنامه‌نووس به‌ناوه‌كانی (جه‌مال عه‌بدوڵڵا، عیماد بیلال و ئازاد بایز) له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركراون، ئه‌م شێوازه‌ی ده‌ستگیركردنانه، مه‌ترسیین بۆسه‌ر ئازادی راده‌ربڕین.
دواش ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی ئازادبكرێن.
پێشتر پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023) نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا، سەردانی دادگای سلێمانی دەکات لەسەر بنەمای ئاگادارکردنەوەی لەسەر بوونی سکاڵایەک، بەڵام لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت بەبیانووی بوونی فەرمانێکی دەستگیرکردن (امر قبض)ـی پێشتر.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئەو فەرمانەی بۆ دەستگیرکردنی نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دەرکراوە، هیچ پەیوەندی بەو سکاڵا و ئاگادارکردنەوەیەوە نییە کە ئەو رۆژنامەنووسە بەهۆیەوە ئەمڕۆ سەردانی دادگای کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دوای دەستگیرکردنی، ئێستا لە گرتووخانەی را‌گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەر کراوە.
نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا، لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گوتەبێژی فەرمی حکومەت بووە و لە چەندین دەزگای میدیایی نووسین و بابەتی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی چەند کتێبێکە، هەروەها لە کاری رۆژنامەنووسیشدا سەرنووسەری گۆڤار بووە.