سوودانی له‌گه‌ڵ بلینكن و ئۆستن تاووتوێی پاراستنی نێرده دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی دوو په‌یوه‌ندی جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، پرسی پاراستنی نێرده دیپلۆماسیی و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه و لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه، بارودۆخی غه‌ززه و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆیانكرد.
له میانه‌ی هه‌ردوو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جه‌خت له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها تیشكخرایه‌سه‌ر بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و جه‌ختكردنه‌وه له پاراستنی تیمه سه‌ربازیی و راوێژكارییه‌كان، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش له عێراقن و ئه‌ركیان مه‌شقپێكردنی سوپای ئه‌و وڵاته‌یه.
لەدوای پەرەسەندنی ململانێکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، گرووپ و هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، چەند جارێک هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمەریکا کردووە و لەبەرانبەریشدا، گوتەبێژی پنتاگۆن، پات رایدەر رایگەیاندبوو، ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ناوچەکە زیاد دەکەن، هەروەها دوای هێرشەکانی سەر عێراق و سووریا رێوشوێنی پێویست دەگەرنەبەر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لەماوەی دوو هەفتەدا چوارجار بنکەی عەین ئەسەدی تایبەت بەهێزەکانی ئەمەریکا لە پارێزگای ئەنباری عێراق، هێرشی كرایه‌سەر، کە دوایین هێرش لەرێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدرا.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له نزیك سنووری عێراق - ئوردن، ئه‌مڕۆ دووجار بۆردومانكرا.