لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێت

کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)

K24 - هەولێر

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی چیای قەرەچووخ دەکەن و بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی شوێنی رووداوەکە بکەن.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2023، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا. دواتر بە مەبەستی کۆبوونەوە و تاوتوێکردنی چەند پرسێک چوونە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ.

ئازەر فارووق، پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەکەوە لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا ئاماژەی بەوە دا، ئامانجی یەکەمی سەردانەکەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکەی دوو رۆژ پێش ئێستای چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور، بەوپێیەی قاسم ئەعرەجی، سەرۆکی ئەو لیژنەیە کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکیهێناوە. گوتیشی، "ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە  و سوپای عێراقیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن".

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24؛ وا بڕیارەی دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی نێوانیان، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی چیای قەرەچووخ بکەن و بە شێوەیەکی مەیدانی لە رووداوەکەی دوو رۆژی لەومەبەری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و ئەو نالێکتێگەیشتنەی هەبووە بکۆڵنەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان رێبەر ئەحمەد و قاسم ئەعرەجی، وەکو ئەوەی پەیامنێری کوردستان24 باسی کرد، تایبەت دەبێت بە دەستبەکاربوونی لیوای 20ـی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق (حەشدی شەعبی و سوپای عێراق) لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەن.

کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)
کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)
کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)
کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)
کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)
کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)
کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)
کـۆبــوونــەوەی وەزیــری نـــاوخــۆی حـــکومـەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتـــەوەیــی عێراق لـە هـــەولێر (وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24)

وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندین بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی

لەبارەی رووداوەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە رۆژی یەکشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2023؛  سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا: "بەداخەوە رۆژی یەکشەممە رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە. سەرەخۆشی و هاوخەمی  قوڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت".

سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە: "پشتیوانی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە".

لەلایەکی دیکە لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگەیاندووە: "سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌دواداچوونی بۆ رووداوه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغی سنووری مه‌خموور كردووه‌، كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی حه‌وت كه‌سی دیكه"‌.