به‌م زووانه مۆدێرنترین خانه‌ی به‌ساڵاچووان له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
K24 - هەولێر:
ئامادەکارییەکانی بۆ کردنەوەی مۆدێرنترین خانەی بەساڵاچووان له هه‌ولێر گەیشتە دواوێستگەی خۆی، هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی خانه‌كه، خانه‌كه به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر به یاوه‌ری شێخ باز، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروستكردنی خانه‌ی به‌ساڵاچووانی شێخ باز، خانەی شێخ باز بەرزنجی بۆ چاودێری بە ساڵاچووانی بەسەرکردەوە، كه بڕیار وایه به‌م زووانه به فه‌رمی بكرێته‌وه.
خانەکە بە شێوەیەکی مۆدێرن لەسەر رێکترین شێواز و ستاندەردی جیهانی دروستکراوە و تێیدا ره‌چاوی سایکۆلۆژی بەساڵاچووان کراوە، بە جۆرێک ژوورەکانی نووستن و پشوودان و خواردن و تا دەگاتە هۆڵی وەرزشکردن بە دیزاینی سەرنجڕاکێش دروست كراوه.
له خانه‌ی به‌ساڵاچوانی شێخ بازدا، خزمه‌تگوزارییه‌كان هاوشێوه‌ی ماڵه‌وه پێشكه‌ش به به‌ساڵاچووان ده‌كرێت و جێگه‌ی نووستن و دابینكردنی خواردن و خواردنه‌وه و ته‌له‌فزیۆن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین كراوه.
ئه‌م خانه‌یه له رووی مرۆییه‌وه ئه‌و كه‌سانه له‌خۆده‌گرێت، كه به‌هۆی بارودۆخی جیاجیاوه توانای كار و بژێوی و خه‌رجی خۆیان نییه، هاوكات له خانه‌كه پشكنینیان بۆ ده‌كرێ و پێداویستی ته‌ندروستیان بۆ دابین ده‌كرێت.