وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ گۆتێرێز: تۆ له‌كام جیهاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ی
K24 – هەولێر:
دوای 18 رۆژ له جه‌نگی ئیسرائیل - حه‌ماس و كوژران و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س، كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان فراوانتر ده‌بن. گوتێرێز ده‌ڵێت: "بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه". له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گوتی: "تۆ له‌كام جیهان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ی به‌ڕێز".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب، داوای وه‌ستانی خێرای ئاڵۆزییه‌كانی غه‌ززه‌ی كرد.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه گوتی: "ئاڵۆزی و توندوتیژی و به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سڤیل، چاره‌سه‌ر و وه‌ڵام نییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فاسیلی نیبینزیا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی غه‌ززه به ئامانج ده‌گیرێن. داواشیكرد، هه‌رچی زووه ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێندرێن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه ئێران و گوتی: "واشنتن به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاییكه‌ره‌وه وه‌ڵامی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هات و ئێران هێرش بكات".
تایبه‌ت به‌م پرسه‌وه، سه‌رۆكۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی غه‌ززه‌ی به‌هۆی لایه‌نگرییه‌وه پشتگوێخستووه.
هه‌روه‌ها ریاز ئه‌لمالیكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینیش له‌باره‌ی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی غه‌ززه رایگه‌یاند، بێهه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌هه‌مبه‌ر دۆخی غه‌ززه، لێخۆشبوونی بۆنییه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته به خێرایی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بوه‌ستێندرێت.
گۆتێرێز ده‌ڵێت: "گه‌لی فه‌ڵه‌ستین 56 ساڵه له‌ژێر ده‌ستی داگیركارییدایه".
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كرد و گوتی: "بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
سه‌باره‌ت به قسه‌كانی گۆتێرێز، ئیلی كۆهین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گوتی: "به‌ڕێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تۆ له‌كام جیهاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ی؟".
به گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، 18 رۆژە جەنگ بەردەوامە و 5791 فەڵەستینی کوژراون 16297 کەسیش بریندارن .
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکانیش، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، دواتریش سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.