بەشی تیشکی رەنین لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ دەکرێتەوە

گۆهدار شێخۆ
گۆهدار شێخۆ

K24 - هەولێر

سەرپشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بودجەیەکی تایبەتی بۆ دوو ئامێر تەرخان کردووە، کە ئەو ئامێرانە گرنگ و پێویست بوون بۆ زاخۆ، ئەوانیش ئامێری رەنین و میفراسە.

گۆهدار شیخۆ، سەرپشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەرتی تەندروستی لە زاخۆ زۆر پێشکەوتووە، هەروەها لەگەڵ تیمی تەندروستی بۆردێکی تایبەت لە زاخۆ دروستکراوە بۆ بەدواداچوونی بابەتەکانی بواری تەندروستی و دابین کردنی ئامێر و دروسکردنی بەشی دیکەی تەندروستی، تاوەکو خەڵک پێویستی بە نەخۆشخانەی تایبەتیش نەبێت لەو دەڤەرە.

گوتیشی: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بودجەیەکی تایبەتی بۆ دوو ئامێر تەرخان کردووە، کە ئەو ئامێرانە گرنگ و پێویست بوون بۆ زاخۆ، ئەوانیش ئامێری رەنین و میفراسە، هەتا لەسەر ئاستی جیهانیش ئەو ئامێرانە زۆر پیشکەوتوونە، هیواداریشین خزمەتی زیاتری خەڵکی ئەو دەڤەرە بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ یەکێکە لە فریاکەوتنە هەرە پێشکەوتووەکان، لە هەبوونی دکتۆر و باڵەخانە و ئامێری پزیشکی، کە نەخۆش سەردانی ئەو فریاکەوتنە دەکات بەشێوازێکی رێک و پێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

دەشڵێت: گرنگی دان بەکەرتی تەندروستی لە پلانەکانی ئێمەدایە، وەک دروستکردنی نەخۆشخانەی قەزای باتیفا و نەخۆشخانەی منداڵان، گوتیشی: لەو رۆژانە کار لەسەر ئەو بەشانە دەکەین کە لەزاخۆ بوونی نییە، وەک بەشی پزیشکی دادی و بەشی سووتان، ئەو بەشانەی پێویستیش بن کاریان لەسەر دەکەین، لەهەموشی گرنگتر ئێستا کار لەسەر سەنتەری شێرپەنجە دەکەین، کە بەزووترین کات ئەو سەنتەرە دروست بکرێت و بچێتە خزمەتی هاووڵاتیان.

باسی لەوەشکرد، چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی کەرتی تەندروستی تایبەت لە ئایندەیەکی نزیکدا جێ بەجێ دەکرێت. گوتیشی: ئامانجمان ئەوەیە زاخۆ بکەیەنە سەنتەرێکی تەندروستی بۆ هەموو کوردستان و عێراق.

سەبارەت بە پسپۆڕی تایبەت گۆهدار شێخۆ گوتی: ئەو بۆردەی ئێمە دروستمان کردووە، ئەگەر هەر پسپۆڕیەک یان دکتۆرێک لە زاخۆ نەبێت، ئێمە چ لە دهۆک بێت یان لە هەولێر دەیانهێنین بە گرێبەستێکی تایبەت، ئەو بۆشاییانە پڕ دەکەینەوە.