وەزیری بەرگری عێراق بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

K24 – ھەولێر

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق چەندین سەرنج و پرسیار لەبارەی وەزارەتی بەرگری ئاراستەی خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عێراق دەكرێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت و پڕۆژە یاسایەکی زەوی و خانووبەرەش بخرێتە دەنگدانەوە.

لە راگەیاندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە وێنەیەكی دەست کوردستان24 كەوتووە، کۆمەڵێک پرسیار و سەرنج لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاراستەی وەزیری بەرگری عێراق دەکرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوودا پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی حیزبی بەعسی پەسندکرد.