مهسرور بارزانی: سوپاسی مامۆستا دڵسۆزەکانمان دەکەین کە رۆڵی گەورە لە دروستکردنی سەرکردەكانمان دەگێڕن
K24 - هەولێر:
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی رایدهگهیهنێت، پەروەردە تەنیا خوێندن نییە، بەڵکو چاندنی بەهایە. هاوكات گوتیشی: "زۆر سوپاسی مامۆستا دڵسۆزەکانمان دەکەین".
له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئێكس) تویتهری پێشوو، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی نووسیوویهتی: "پەروەردە تەنیا خوێندن نییە، بەڵکو چاندنی بەهایە. با قوتابییەکانمان فێری کۆڵنەدان و خۆڕاگری بکەین".
ههروهها سهرۆكوهزیران نووسیوویهتی: "زۆر سوپاسی مامۆستا دڵسۆزەکانمان دەکەین، کە رۆڵێکی گەورە لە دروستکردنی سەرکردەکانی داهاتووماندا دەگێڕن".
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدیی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە و، دواتر گوتارێکی پێشکەشکرد.
مەسرور بارزانی لە بەشێکی گوتارەکەیدا گوتی:"قوتابخانە تەنها فێرکردنی خوێندن نییە، بەڵکوو پەروەردەکردنیش کە قوتابی دێتە قوتابخانە دەبێت فێری ئەوە بێت کە دواتر چۆن لە ژیاندا مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی رۆژگار بکات. یەکەم وانە لە مامۆستاکەی فێردەبێت، بۆیە ئەوەی لەسەر حکومەتە پێویستە کەشێکی گونجاو، قوتابخانەی رێکوپێک بۆ قوتابییە خۆشەویستەکان دروست بکات".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، "دەزانم کەموکورتیمان هەیە لە زۆر شوێن، بەڵام ئەوەی حکومەت لەسەریەتی و لە توانایدایە بەردەوام دەبێت لەوەی کە قوتابخانەی نوێ دروستبکەین یان ئەو قوتابخانانەی کە هەن نۆژەنیان بکەینەوە. تاوەکو ئێستا زۆر لەو قوتابخانانە نۆژەنکراونەتەوە و هەندێک قوتابخانەی نوێ دروستکراون، بەڵام دیسان ئێمە پێویستیمان بە زۆر قوتابخانەی زیاتر هەیە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان و بەردەوامیش دەبین".
پەروەردە تەنیا خوێندن نییە، بەڵکو چاندنی بەهایە. با قوتابییەکانمان فێری کۆڵنەدان و خۆڕاگری بکەین.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 25, 2023
زۆر سوپاسی مامۆستا دڵسۆزەکانمان دەکەین کە ڕۆڵێکی گەورە لە دروستکردنی سەرکردەکانی داهاتووماندا دەگێڕن. pic.twitter.com/Dv2BPrLZX6