پیاوێك له به‌رزی 25 هه‌زار پێ، خۆی هه‌ڵده‌داته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لوكی ئه‌كینیس، له به‌رزی 25 هه‌زار پێ، (زیاتر له 7 كیلۆمه‌تر)، به‌بێ هیچ ئامرازێكی وه‌كو په‌ره‌شووت، خۆی هه‌ڵده‌داته خواره‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌ی كه له سه‌ر زه‌وی، به چوار كرێنه‌وه هه‌ڵواسراوه.
ئه‌و پیاوه ئه‌مه‌ریكییه، ته‌مه‌ن 42 ساڵه و په‌ره‌شووته‌وانه، تا ئێستا زیاتر له 18 هه‌زار جار، به په‌ره‌شووت خۆی هه‌ڵداته‌وه خواره‌وه و وه‌كو ئه‌كته‌رێكی یاریده‌ده‌ر "سته‌نت"، به‌شداری له فیلمی "ئایرۆن مان" كردووه و به‌شداری له‌و گرتانه كردووه، كه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ناتوانێت ئه‌نجامییان بدات.
به‌و كاره‌ی لوكی، ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و له‌و به‌رزییه به كه‌متر له دوو خووله‌ك گه‌یشته‌وه سه‌ر زه‌وی, له‌و كاته‌شدا، منداڵه چوار ساڵه‌كه‌ی و مۆنیكای هاوسه‌ری، كه ئه‌ویش په‌ره‌شووته‌وانه، له‌سه‌ر زه‌وی، سه‌یری ئه‌و كاره‌یان لوكیان ده‌كرد.