کتێبی " 70 هەزار ئاشووری" بڵاوکرایەوە
K24 - هەولێر
لە رێوڕەسمێکدا کە سەنتەری رۆشنبیریی ئاشووریی دیانا و رێکخراوی راهێن لە رواندز بە هاوبەشی رێکیان خستبوو، کتێبی (70 هەزار ئاشووری) لە نووسینی نووسەری ناوداری ئەمریکی - ئەرمەنی (ویلیام سارۆیان)، بە هەر چوار زمانی "سریانی، کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی" بڵاو کرایەوە.
نووری بێخاڵیی نووسەر، کە کتێبەکەی لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لەبارەی ناوەڕکی کتێبەکە بە کوردستان24ی گوت: "کتێبی 70 هەزار ئاشووری، چیڕۆکێکی تراژیدیی ئاشوورییەکانی قەزای سێمێلە، کە لە ساڵی 1933 لەلایەن حکومەتی عێراق کۆمەڵکوژ کران".
(سارۆیان) چیڕۆکی (70 هەزار ئاشووری) بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە، (د. ڕۆبین بیت شمۆئیل) کردوویەتییە سریانی و (حوسنی سەید لەبیب)یش وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و لەگەڵ وەرگێڕانە کوردییەکەی، لە توێ یەک کتێبدا کۆکراونەتەوە و لەسەر ئەرکی (دەزگای سەتەلایتی کوردستان) چاپ کراوە.
نووری بێخاڵی یەکێکە لە نووسەرە دیارەکانی کوردستان، جگە لەم کتێبە، خاوەنی 16 کتێبی ترە بە نووسین و وەرگێڕانەوە.
ئا: لاڤین عومەر