گۆڤه‌ند ره‌وه‌ند: كشانه‌وه‌ی به‌رهه‌می میسپۆڕین له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هۆكارێكی تایبه‌ته‌وه بووه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره ده‌رمانێكی میسپۆڕین له ده‌رمانخانه‌كان ده‌كێشته‌و و له‌ناویان ده‌بات، هاوكات به‌رپرسی چاودێری بازاڕ بازگه‌كانی ده‌رمان له كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كشانه‌وه‌ی به‌رهه‌می میسپۆڕین له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هۆكارێكی تایبه‌ته‌وه بووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) گۆڤه‌ند ره‌وه‌ند مه‌حموود، به‌رپرسی چاودێری بازاڕ و بازگه‌كانی ده‌رمان له كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌رمان زیاتر بۆ دژه‌به‌كتریا و هه‌وكردن به‌كاردێت و نه‌خۆش بۆی نییه به‌بێ وه‌رگرتنی بڕیاری دكتۆر ئه‌و ده‌رمانه به‌كاربهێنێت.
به‌رپرسی چاودێری بازاڕ و بازگه‌كانی ده‌رمان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و ده‌رمانه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ری یان هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه‌ی قورس بۆ نه‌خۆش ده‌ینووسێت. روونیشیكره‌وه له‌لایه‌ن كارگه‌ی ئه‌سینۆوه سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه له بازاڕه‌كان نووسراویان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌ندێك جار كارگه‌یه‌كی ده‌رمان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوی ون بووه، بۆیه به‌كشانه‌وه‌ی جۆرێك له جۆره‌كانی ده‌رمانه‌كانی، ناو بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. گوتیشی، ره‌نگه ئه‌مه یه‌كێك له هۆكاره‌كان بووبێت، كه ده‌كرێت، یاخود خودی ده‌رمانه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌ك له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه كۆمپانیای ناوبراو كه ده‌رمانه‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه، له نووسراوه‌كه‌یاندا تیشكی خستوووته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هۆكارێكی تایبه‌ت به خۆیان ئه‌و ده‌رمانه‌یان له بازاڕه‌كان كێشاوه‌ته‌وه.
رۆژی چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەری 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان لە راگەیەنداروێکدا كشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، دوای کشانەوەی، سەرجەم جۆرەکانی بەرهەمەکە لەناودەبرێن.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە لەسەر داوای کارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) دراوە، "چونکە بەرهەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕکردن، دوای ماوەیەک دەرکەوتووە کەوا چەند ژمارە باجێکی لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی کۆتایی بەرهەمەکە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان ئاگاداری گشت دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان دەکاتەوە، "بەهیچ شێوەیەک مامەڵە بەو دەرمانە نەکەن تا دووبارە بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەردەچێت و ئەو بڕەی هەیانە بیگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای دابەشکار یان بۆ ئەو کۆگایەی کە دەرمانەکەی لێوە کڕیوە".
لەبارەی ئەو دەرمانخانە و نەخۆشخانانەی پابەندی بڕیارەکە نابن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە هەر شوێنێک مامەڵە بەو بەرهەمە بکرێت یاخود بەکاربێت، "ڕێکاری یاسایی" لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.