مه‌سعود مه‌لا په‌روێز: به‌خشینی باره‌گای پارتی له كه‌ركووك به زانكۆی شاره‌كه په‌یامێكه بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و برایه‌تی
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات پارتی به به‌خشینی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی خۆی له كه‌ركووك به زانكۆی كه‌ركووك، به په‌یامێك بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ناوبرد.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مه‌سعود مه‌لا په‌روێز، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی پارتی بڕیار و په‌یامێكی گرنگه، به‌تایبه‌ت كه ده‌یسه‌لمێنێت پارتی له‌گه‌ڵ ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه و پارتی ئامانجیه‌تی له كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بژیێت و ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ئه‌و شاره دابین بكات.
مه‌سعود مه‌لا په‌روێز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی په‌یامێكیشه بۆ شۆڤێنییه‌كان، كه پارتی مه‌به‌ستیه‌تی خزمه‌تی لایه‌نی زانستی رۆڵه‌كانی كه‌ركووك بكات. جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ر ده‌بێت باره‌گاكان بۆ پارتی بگه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و دادگای فیدڕاڵیشی بۆ ده‌رچووه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی كه رایگه‌یاندووه باره‌گای سه‌ره‌كی له كه‌ركووك پێشكه‌ش به زانكۆ كردووه، ئامانجیه‌تی خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه بكات.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌پێویستی زانی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك هه‌نگاوه‌كانی بگرێته‌ربه‌ر. گوتیشی، پارتی كه ئه‌و باره‌گایه‌ی پێشكه‌ش به زانكۆ كردووه، سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی باره‌گاكانی دیكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر چالاكییه‌كانی ئه‌نجام بدات.
لە کۆبوونەوەی 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، له‌پێناو پاراستنی گیانی ته‌بایی و سه‌قامگیری شارەکە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، بڕیاریدا بارەگای پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی خۆی لە کەرکووک ببەخشێتە زانکۆی کەرکووک و بیکاتە دیاری بۆ قوتابییان و پرۆسه‌ی خوێندن و رۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه.
پەیامی پارتی لەم هەنگاوە، جەختکردنەوە بوو کە کەرکووک هەر دڵی کوردستانە و لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەریشەوە، خەبات دەکات بۆ سارێژکردنی برینی دڵی کەرکووکییەکان.