مایك جۆنسۆن: ترسمان هه‌یه سامانی ئه‌مه‌ریكا له هاوكاریكردنی ئۆكرانیا و ئیسرائیل به‌بێ ئامانجێكی دیاریكراو به‌فیڕۆ بچێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی ئامانجی كۆتایی سه‌باره‌ت به ململانێ و جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا پێ رانه‌گه‌یاندوون، ده‌شڵێت ترسیان هه‌یه سامانی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو خه‌رج نه‌كرێت به‌تایبه‌ت كه وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به ئیسرائیل و ئۆكرانیا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مایك جۆنسۆن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا (كۆنگرێس) رایگه‌یاندووه، تا ئێستا ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئامانجی كۆتایی له‌باره‌ی جه‌نگ و ناكۆكییه‌كانی ئۆكرانیا و رووسیا روونكردنه‌وه و زانیار‌ی پێویستی پێ نه‌داون.
سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، ترسیان هه‌یه سامانی وڵاته‌كه‌یان كه هی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ ئامانجێكی دیاریكراو به‌فیڕۆ بچێت، به‌تایبه‌تی كه تا ئێستا ئیداره‌ی بایدن هیچ زانیارییه‌كی ورد و پێویستی له‌باره‌ی ئه‌و خه‌رجییانه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، كه پێشكه‌شی ئۆكرانیای كردووه.
سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، داوا له كۆشكی سپی ده‌ه‌ن سه‌باره‌ت به‌و هاوكارییه داراییانه‌ی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كراوه، روونكردنه‌وه بدات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بابه‌تی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا و ئیسرائیل پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ورد تاووتوێ بكرێت.
ئیداره‌ی كۆشكی سپی هه‌فته‌ی رابردوو داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی كۆنگرێس كرد بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زیاتر له بوودجه‌ی گشتی به‌ده‌ستبهێنێت بۆ هاوكاریكردنی ئیسرائیل و ئۆكرانیا.
كۆشكی سپی مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی 106 ملیار دۆلاری دیكه‌یه بۆ هاوكاریكردنی هه‌ر یه‌ك له ئیسرائیل و ئۆكرانیا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین له ناوچه‌ی ئاسیا و ئۆقیانووسی هێمن.