لە دێرسیم دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان دەكرێت

ھاووڵاتیەكی سڤیل گیانی لە دەستداوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a7d33f24-33c7-4e3c-b27a-11e2d9ea00c6/payamner%20diyarbakr.ism/manifest

K24 - ئامەد

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ژمارەیەك چەكدار لە شاری دێرسیمی باكووری كوردستان دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێكی ھاووڵاتیان كرد، بەوھۆیەوە ھاووڵاتیەكی گیانی لە دەستداوە".

پەیامنێرمان گوتیشی: "بەھۆی ئەو رووداوە پێدەچێت قەدەغەی ھاتووچۆ لە ناوچەكانی شەمزینان درێژبكرێتەوە كە پێشتر بەھۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی قەدەغەی ھاتووچۆ لە چەند ناوچەیەكی شەمزینان راگەیاندرابوو".

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ شەو گەریلاكانی پەكەكە ھاتووچۆیان لە رێگەی چەولیك و ئەرزڕومیان لەنزیك گوندی حاجیلەری دۆڵی حەردۆ وەستاند.

بە گوێرەی زانیارییەكان دوای ماوەیەك دوو ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری كامیۆن و 3ترێلەی مەزنیشیان ئاگر تێپەردا و گەریلاكان بە خاوەن ترێلە و كۆمیۆنەكانیشیان راگەیاندووە كە لەبەر ئەوەی ئەوان كاری گواستنەوە بۆ حكوومەت دەكەن بۆیە ئۆتۆمۆبیلەكانیان دەسوتێنن.