به درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، به درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار و به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران و میلیشیا نزیكه‌كانیان، ئه‌مه‌ریكا دوو پێگه‌ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16ـه‌وه بۆردومانكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هه‌ردوو پێگه له‌ناوچه‌ی (بوكه‌مال)ـی نزیك سنووری عێراق - سووریا‌ن، هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
دوێنێ شه‌ویش لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا دوو پێگه‌ی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردومانكردووه.
ئۆستن راشیگه‌یاندبوو، هێرشه‌كان بۆ به‌رگری له‌خۆكردنه و وه‌ڵامێكیشه بۆ هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران 13 جار هێرشی كرایه‌سه‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، 900 سه‌ربازی له سووریا و 2500یشی له عێراق هه‌یه.
دوێنێش پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، 13 جار هێرشیانکردووەتەسەر هێزەکانمان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، "هێزەکانمان لە سووریا چوار جار رووبەڕووی هێرشکردن بوونەتەوە".
دوێنێ پێنجشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رۆژنامه‌ی واشنتۆن (The Washington Post) پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی گورزێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌كاته‌وه كه له عێراق و سووریا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه كردووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه فشاری زیاتری خراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریا له عێراق و سووریا.
له‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر كردووه، كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس داوا له بایدن ده‌كه‌ن وه‌ڵامی توندی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بداته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، شه‌وی رابردوو جۆزێف ڤۆتێل، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ده‌نگی خۆی خستووه‌ته پاڵ ده‌نگی ئه‌وانه‌ی داوا له بایدن ده‌كه‌ن هێرش بكاته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا.
دوێنێ چوارشه‌ممه، جۆ بایدن هۆشدارییه‌كی راسته‌وخۆی ئاراسته‌ی ئێران كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تاران له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جووڵه بكات، به توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.