رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: هەزار ته‌رم له غه‌ززه له‌ژێر داروپه‌ردوودی باڵەخانەکان دەرنەهێندراون
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای ده‌كەن به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیان تا ئێستا 1000 ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵەخانەکانی غه‌ززه‌دان و نه‌ناسراونه‌ته‌وه و له تۆماری كوژراواندا تۆمار نه‌كراون.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ریچارد بیبركۆرن، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی له فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، تا ئێستا 1000 ته‌رمی نه‌ناسراو له‌ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی باڵەخانەکانی كه‌رتی غه‌ززه‌دان و نه‌توانراوه دەربهێندرێن.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی له فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیان 1000 ته‌رم له غه‌ززه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵاخانەکان دەرنەهێندراون و له تۆماری كوژراوان تۆمار نه‌كراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رافینا شه‌مداسانی، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له بارودۆخی جه‌نگ له نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ربڕی و رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی ئه‌و ململانێیه‌دا "تاوانی جه‌نگ" روویداوه.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، نیگه‌رانن له سزادانی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌هۆی هێرشه نابه‌جێكانی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فلیپ لازارینی، كۆمیسیۆنی گشتی ئاژانسی فریاكه‌وتن و كارپێكردنی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی (ئۆنروا) هۆشداری له خراپی دۆخی غه‌ززه دا و رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ تونده‌ی ئیسرائیل خستوویه‌تییه سه‌ر كه‌رته‌كه، زۆرێك له خه‌ڵكی غه‌ززه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
بەیانی رۆژی شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی ناولێنراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند. حەماس زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و لە رێی وشکانیشەوە هەزاران چەکداری ئەو بزووتنەوەیە چوونە نێو چەند شارێکی ئیسرائیل و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل روویدا. دوای هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بە بەردەوامی بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی فەڵەستین، ئەمڕۆ هه‌ینی، 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، رایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، بۆ 7 هەزار و 326 کەس بەرزبووەتەوە و "زۆرینەی قوربانیان ژن و منداڵن".
هاوکات بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لە 7ـی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تاوەکو ئەمڕۆ هه‌ینی؛ بەهۆی بۆردوومان و هێرشی چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندارن.