10 سه‌رنجڕاكێشترین یاریگه‌كانی جیهان ببینه
زۆر یاریگه هه‌یه له دنیادا هی یانه‌یه‌كی گه‌وره و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزیش نییه، به‌ڵام له زۆربه‌ی یاریگه ناسراوه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و ئینگلاند و شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان سه‌رنجڕاكێشتره، پێگه‌یه‌كی ئینگلیزی وه‌رزی لیستی 10 سه‌رنجڕاكێشترین یاریگه‌ی جیهانی بڵاو كردۆته‌وه كه تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازییه‌كی هه‌یه...
1ـ یاریگه‌ی لۆفتێن ئایلاند له وڵاتی نه‌رویج، له‌سه‌ر چه‌ندان تاشه‌به‌ردی گه‌وره دروستكراوه.
2ـ یاریگه‌ی ئۆتمار هیتزفه‌یڵد له سویسرا، كه‌م كه‌س هه‌یه له جیهاندا ناوی (هیتزفه‌یڵد)ـی نه‌بیست بێت، یه‌كێك بووه له راهێنه‌ره‌كانی پێشووی بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا، ئه‌م یاریگه‌یه كه‌وتۆته نێو به‌رزاییه‌كانی (ئه‌لپس) كه به‌رزترین شوێنی ئه‌ورووپایه.
3ـ یاریگه‌ی مۆنۆمێنتاڵ، كه‌وتۆته سانتیاگۆی پایته‌ختی چیللی له كیشوه‌ری ئامێریكای باشوور.
4ـ یاریگه‌ی پۆد ئۆبزیدیم، كه‌وتۆته وڵاتی سلۆڤینیا، له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا.
5ـ یاریگه‌ی رۆك، كه‌وتۆته بیبانه‌كانی وڵاتی ئیمارات.
6ـ یاریگه‌ی عومه‌ر حه‌مادی، كه‌وتۆته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له وڵاتی جه‌زائیر.
7ـ یاریگه‌ی مارینا به‌ی فلۆوتینگ، كه‌وتۆته وڵاتی سینگاپۆره، له سه‌ر ڕووی ده‌ریا دیزاین كراوه.
8ـ یاریگه‌ی تاسیلاق كه‌وتۆته نزیك دوورگه‌كانی وڵاتی دانیمارك، ده‌ورووبه‌ری یاریگه‌كه به به‌سته‌ڵه‌ك و چیای به‌فرین و ئاو ده‌وردراوه.
9ـ یاریگه‌ی هێرناندۆ سیلێس لا پاز، كه‌وتۆته وڵاتی بۆلیڤیا له كیشوه‌ری ئامێریكای باشوور، ئه‌م یاریگه 3 هه‌زار و 637 مه‌تر له سه‌رووی ئاستی ده‌ریاوه دروست كراوه.
10ـ یاریگه‌ی كیمیكه‌ڵ، كه‌وتۆته نێو دارستانێكی چڕی ناوچه‌ی ئفریمۆڤ له رووسیا.