تەندروستی جیهانی: پچڕانی کارەبا لە غەززە چارەسەرکردنی برینداران ئەستەم دەکات

K24 - هەولێر

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، پچڕاندنی کارەبا و هێڵی پەیوەندییەکان، لەسەر کەرتی غەززە، چارەسەرکردنی بریندارەکانی ئەستەم کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، 28 تشرینی یەکەمی 2023، رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رایگەیاند، ناتوانرێت شوێنێکی سەلامەت لە غەززە بدزۆرێتەوە، داواشی لە وڵاتان کرد، کە هەر وڵاتێک توانای وەستاندنی ئەو شەڕەی هەیە، فشار بکات بۆ وەستاندنی شەڕ.

راشیگەیاند، بەهۆی نەبوونی کارەبا و پچڕاندنی هێڵی پەیوەندیی و ئینتەرنێت، چارەسەرکردنی برینداران ئەستەم بووە.

لە دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و بۆردومانکردنی غەززە لەلایەن ئەو وڵاتەوە، تێکهەڵچوون و گرژییەکانی نێوان چەکدارانی حزبوڵڵا و ئیسرائیلیش پەرەی سەندووە و گەیشتووەتە ئاستی تۆپبارانکردنی یەکتری، شەوی رابردوو 27 تشرینی یەکەمی2023، ئیسرائیل پێش دەستپێکردنی هێرش زەمینی، هەموو هێڵەکانی پەیوەندییکردنی لەسەر کەرتی غەززە پچڕان، ئەمەش ناڕەزایی چەندین وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

ئا: لاڤین عومەر