داعش لە ئێران راھێنان بە چەكدارانی دەكات

K24 - ھەولێر

فەرماندەی ھێزی وشكانی ئەرتەشی ئێران دەڵێ گرووپە تیرۆریستەكانی سەر بە داعش لە دوو شاری سەر سنووری عێراق راھێنانیان كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد رەزا پوردەستان فەرماندەی گشتی ھێزی وشكانی ئەرتەشی ئێران لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئێران رایگەیاند، دوو كەسیان دەستبەسەركردووە دانیان بەوەداناوە كە چەكدارانی داعش لە شارەکانی قەسری شیرین و نەفت شار كە لەگەڵ عێراق ھاوسنوورن راھێنانیان كردووە.

ئەو بەرپرسەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێ، تا داعش لە دیالەدا بمێنێت، مەترسییان لەسەر ئێران ھەر دەمێنێت.