له ماوه‌یه‌كی كورتدا، مانچێسته‌ر سیتی ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ ده‌ناسێنێت
یانه‌ی شالكێ به فه‌رمی رۆیشتنی ناوه‌ڕاستكاری ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆش ئه‌م یاریزانه گه‌یشته وڵاتی ئینگلاند و ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بكات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئه‌مڕۆ وێنه‌ی گه‌یشتنی سانی بڵاو كرده‌وه كه گه‌یشتۆته وڵاتی ئینگلاند، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م یاریزانه‌ی به بڕی 31 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی شالكێ كڕیوه.
لیرۆی سانی پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی لیڤه‌ركووزنی ئه‌ڵمانیاش كردووه، به‌هۆی ئاستبه‌رزیش وه‌ك بچووكترین یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداریی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كرد.