ریال مه‌درید له‌ دۆخێكی باش رووبه‌رووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه‌

چاڤی، ڤینسیۆس، پێدری و ئانچیلۆتی
چاڤی، ڤینسیۆس، پێدری و ئانچیلۆتی

ریال مەدرید دوای کۆتایی هاتنی ئامادەکارییەکانیان گەشتی شاری بارسێلۆنایان کردووه‌ و، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەش کارلۆ ئانچێلۆتی ئامادەبوونی جود بێلینگهام گۆڵکاری یانەکەی راگەیاند، ریال مه‌درید به‌ ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه‌.

ریال مەدرید دوای بردنەوەکەی دوایین کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئەویش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام، ئەمجارەیان لە پێناو مانەوە لە پێشەنگایەتی لالیگا و لە گەڕی یازدەی خولەکە دەبێتە میوانی رکابەرە دێرینەکەی واتە بارسێلۆنا.

کارلۆ ئانچێلۆتی و یاریزانەکانی لە دوایین کلاسیکۆی فەرمی کە لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیای ئەمساڵ بوو، توانیان یەکێک لە گەورەترین بردنەوەکان بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریگای ئەو یانەیە تۆمار بکەن، کاتێک توانیان یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام ببەنەوە.

پوخته‌ی قسه‌كانی ئانچیلۆتی له‌سه‌ر كلاسیكۆ

بێلینگهام دۆخی باشه‌ و به‌شداری راهێنانه‌كانی كردووه‌، له‌م یارییه‌ش به‌شداری ده‌كات، به‌راستی پێویستی نه‌ده‌كرد بۆی روون بكه‌مه‌وه‌ كلاسیكۆ مانای چییه‌، ئه‌و خۆی به‌باشی ده‌زانێت ئه‌م یارییه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئێمه‌ و یانه‌كه‌مان، هه‌میشه‌ كاماڤینگا له‌ باڵی چه‌پ باش بووه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌لی یارییكردنی مێندی زیاتره‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ی براگا پشووی وه‌رگرت، گرینگ نییه‌ كێ له‌ سه‌ره‌تا یاریی ده‌كات، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاستی پیشان بدات، یارییه‌كی گرینگه‌ به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر سێ خاڵه‌، راست نییه‌ بڵێم ئه‌م یارییه‌ پاڵه‌وان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌، هێشتا وه‌رزێكی دوور و درێژمان له‌پێشه‌، هه‌میشه‌ و له‌ هه‌ر دۆخێكدا بێت هه‌لی بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ په‌نجا به‌ په‌نجایه‌، له‌م یارییه‌ش هه‌روایه‌، هیوادارم خه‌ڵكی چێژی لێ ببینن، من دۆخم باشه‌ و ئاسوده‌م، پشووی باشم وه‌رگرتووه‌ و كه‌سانێكی زۆریش هه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ هانم ده‌ده‌ن، گه‌شتنه‌كردنی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هۆكاری خۆی هه‌یه‌، سه‌رۆك هه‌میشه‌ باشترینی بۆ یانه‌ و یاریزانه‌كان ده‌وێت، ناتوانیت بڵێیت ریال مه‌درید گرینگی به‌ لاوه‌كان نادات، له‌ بارسێلۆنا بۆیه‌ به‌شێكی زۆری لاوه‌كان یاریی ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ پێكانیان زۆره‌ و شوێنه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاومان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵه‌ و كاتێك پێویستمان بێت یارییان پێده‌كه‌ین.

ریال مەدرید دوایینجار کە دوو یاریی لەسەر یەک لە بارسێلۆنا بردبێتەوە، ساڵی رابردوو بوو، سەرەتا ئەوان لە گەڕی دەیەمی لالیگا توانیان شکست بە بارسا بێنن و پاشان لە جامی شای ئیسپانیاش بە هەمان شێوە دووەم کلاسیکۆیان لەسەر یەک لە رکابەرەکەیان بردەوە.

ئاماره‌كانی كارلۆ ئانچیلۆتی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا