به‌غدا: داوامان نه‌كردووه باج له‌سه‌ر مووچه دابنرێت
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی به‌غدا ره‌تیكرده‌وه داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردبێت، باج بخاته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره باڵاكانی ده‌وڵه‌ت.
سه‌عد ئه‌لحه‌دیسی، گوتەبێژی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بابه‌تی دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئێستاش له ژێر پێداچوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه دایه و ئه‌و بابه‌ته ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ته‌نها باسی مووچه‌ی پله باڵاكانی وه‌ك پله یه‌ك و دوو ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بۆ بەدیهێنانی دادپه‌ره‌وه‌ری زیاتره له نێوان مووچه‌ی پله باڵاكان و پله نزمه‌كان.