ئیسرائیل تیمی دیپلۆماتكارانی له توركیا بانگهێشت ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت تیمی دیپلۆماتكارانی له توركیا بانگهێشت كردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا له گوتارێكدا ره‌خنه‌ی توندی له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه گرتبوو.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئیلی كۆهین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له تۆڕی "ئێكس" رایگه‌یاند، به‌هۆی لێدوانه توند و مه‌ترسیداره‌كان له توركیاوه، فه‌رمانی به تیمی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتیكی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره كردووه، بگه‌ڕێنه‌وه ئیسرائیل.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بانگهێشتكردنه‌وه‌ی تیمی دیپلۆماتكارانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا رێكارێكه له‌پێناو دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و توركیا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له گوتارێكدا كه له ئه‌سته‌نبۆڵ پێشكه‌شی كرد، ره‌خنه‌ی توندی له ئیسرائیل و هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین گرت و رایگه‌یاند، خۆڕاگری خه‌ڵكی غه‌ززه داستانێكی شكۆداره و خوا سه‌رخه‌ر و پشت و په‌نایه.
لە بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 بڵاویكرده‌وه، حەفت هەزار و 703 فەڵەستینی کوژراون و 19 کەسی دیکەش برینداربوون. لە ریزی کوژراوە فەڵەستینییەکانشدا، دوو هەزار و 913 منداڵ و هەزار و 709 ئافرەت هەیە و هەزار و 650 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
دوێنێ هه‌ینی 27ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازی فراوان بۆسه‌ر غه‌ززه، دۆخی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماسی گه‌یانده قۆناغێكی پڕ له ئاڵۆزی.
بۆ بینین و ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵ و زانیاری زیاتر فۆڵۆی چەناڵی کوردستان24 لە واتس‌ئاپ بکە.