رێكخراوێكی ئیسرائیلی: هێرش و بۆردوومانه‌كانی سه‌ر غه‌ززه تاوانی جه‌نگن
K24 - هەولێر:
ناوه‌ندی "بێتسیلم"ـی ئیسرائیلی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی بۆردوومانكردنی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و به تاوانی جه‌نگی دژ به مرۆڤایه‌تی ناوی ده‌بات.
ناوه‌ندی بێتسیلم "B'Tselem"ـی ئیسرائیلی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی جه‌نگه‌كه و بۆردوومانكردنی كه‌رتی غه‌ززه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه كردووه.
ناوه‌ندی بێتسیلم هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بۆردوومانكردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بووه‌ته هۆی وێرانكردن و خاپووركردنی ئه‌و شاره، كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندین گه‌ڕه‌ك به ته‌واوه‌تی خاپوور بوونه و شوێنێكی ئارام له‌و كه‌رته نه‌ماوه هاووڵاتییان په‌نای بۆ ببه‌ن.
ئه‌و ناوه‌نده جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به جه‌نگ و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل له كاتی شه‌ڕ و جه‌نگه‌كاندا كردووه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیلی كه‌رتی ده‌یكات و شه‌و و رۆژ مووشه‌كبارانیان ده‌كات و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی راده‌به‌ده‌ری دروست كردووه، تاوانی جه‌نگه و ده‌بێت ده‌سته‌به‌جێ ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێت.
ناوه‌ندی بێتسیلم "B'Tselem"ـی ئیسرائیلی، رێكخراوێكی ئیسرائیلی ناحكومییه، له 3ـی كانوونی دووه‌می 1983 له‌لایه‌ن زهافا عال ئۆن و ده‌یڤید زۆكه‌ر و ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌ر، ئاكادیمیست، رۆژنامه‌نووسان و ئه‌ندامانی كنێستی ئیسرائیل كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئیسرائیل هه‌یه، دامه‌زراوه.
ئه‌و ناوه‌نده به‌هۆی چالاكییه‌كانی له بواری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت له فه‌ڵه‌ستین و ئه‌و تاوانانه‌ی سوپای ئیسرائیل له خاكی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامی ده‌دات، له كانوونی دووه‌می 1989ـدا خه‌ڵاتی "كارته‌ر – مینیل"ـی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێ به‌خشرا، به‌ڵام حكومه‌تی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵاتكردنه و ته‌واوی چالاكییه‌كانی نیگه‌رانه.
هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و نه‌رویژ و سندووقی هاندانی دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك له ماڵباته دیار و كاریگه‌ره‌كانی ئیسرائیل و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان پشتیوانی دارایی ده‌كرێت.