له په‌رله‌مان هه‌رایه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری عێراق خالید عوبه‌یدی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كوتله په‌رله‌مانییه‌كه‌ی به گه‌نده‌ڵ ناو ده‌بات،به‌و هۆیه‌وه " سه‌لیم جبوری هۆڵی دانیشتنه‌كه‌ی جێهێشتووه و ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌م ئاڵۆزییه له‌وكاته‌دا دروست بووه، كه وه‌زیری به‌رگری عێراق بانگێشتی په‌رله‌مان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پرسیاری ئاراسته بكرێت.
له‌و دانیشتنه‌دا وه‌زیری به‌رگری عێراق تۆمه‌تی ئاراسته‌ی "سه‌لیم جبوری" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و فراكسیۆنه‌كه‌ی كردووه و به "گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك" تۆمه‌تباری كردوون.
ئه‌م یه‌كتر تۆمه‌تباركردنه بووه‌ته هۆی دروستكردنی پشێوی له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا، به‌ڵام سه‌لیم جبوری نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و له‌وێ ماوه‌ته‌وه، و له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جێهێشتووه.
هه‌ر زوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق " حه‌یده‌ر عه‌بادی " له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی عوبه‌یدی به‌ده‌نگ هاتوو، و ڕایگه‌یاند" ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق بكرێت كه دایه پاڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كه‌ی چونكه كه‌س له سه‌رووی یاساوه نییه.
عه‌بادی په‌یامه‌كه‌ی ڕوو له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كردووه كه له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی خراونه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌ندداره‌كانی په‌رله‌مان پێكه‌وه به دواداچوونی بۆ بكه‌ن.
له دواین كاردانه‌وه‌یدا له هه‌مبه‌ر تۆمه‌تباركردنی به گه‌نده‌ڵی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه" جارێكی دیكه ناچێته‌وه سه‌ر كوسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، هه‌تا ئه‌ستۆپاكی خۆی نه‌سه‌لمێنێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه.