پارێزگاری دهۆک: پێویستە سوود لە کارە جوانەکانی "دۆمەکان" وەربگیرێت

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

K24 - هەولێر

پارێزگاری دهۆک لە کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی دۆمەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان رایگەیاند، دۆمەکان چەندین شەهیدیان لەپێناو خاکی هەرێمی کوردستان داوە، کارسازی ناوازەیان لەناودایە و پێویستە سوود لە کارە جوانەکانیان وەربگیرێت.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئۆکتۆبەری 2023، یەکەمین فێستیڤاڵی "دۆمەکان" بە بەشداریی سەدان دۆمی هەرێمی کوردستان و جیهان لە کۆمەڵگەی ئاداری شاری دهۆک دەستیپێکرد و تا سبەی دووشەممە بەردەوام دەبێت. لە فێستیڤاڵەکەدا باس لە مێژووی دۆمەکان دەکرێت و لە پێشانگایەکەدا کارە دەستییەکانیان نمایش دەکرێن.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا، "بەردەوام رێزمان لە دۆمەکان گرتووە. لە شەڕی داعش و بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان، لە بیرم دێت کۆمەڵێک پێشمەرگەی قارەمان لە دۆمەکان شەهید بوون و خۆیان کردە قوربانی ئەم خاکە پیرۆزە بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بە ئارامی و سەربەزی بژیت. لە هەردوو شۆڕشی گولان و ئەیلوولیش خۆم شاهیدم دەیان پێشمەرگەی قارەمان لەم چینە لەگەڵمان بوون".

عەلی تەتەر داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی دهۆک کرد، "ئەم فێستیڤاڵە بکەنە فێستیڤاڵێکی ساڵانە و هەوڵ بدەن ساڵانی داهاتوو بەرفراوانتر و بەرەوپێشتری ببەن و، هەوڵ بدەن زیاتر رۆڵ و پێگەی ئەم چینەیە بە درێژایی مێژوویی کوردستان پیشانبدەن".

پارێزگاری دهۆک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "دۆمەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان خاوەن پیشەی جوانن و کارسازی ناوازەیان لەنێویاندا هەیە. بۆیە بە پێویستی دەزانم سوود لە کارە جوانەکانیان وەربگرین و نابێت رێگە بدرێت بەرهەمەکانی ئەو کارسازانە لەنێو بچن".

ئەمڕۆ و سبەی لە کۆمەڵگەی ئادار لە دهۆک فێستیڤاڵی تایبەت بە "دۆمەکان" بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری دهۆک بەڕێوەدەچێت. لە رۆژی یەکەمدا ژمارەیەک پانێل پێشکێش دەکرێن و باس لە مێژوویان دەکرێت، رۆژی دووشەممەش ژمارەیەک بڕگەی هونەری پێشکێش دەکرێن و کارە دەستییەکانیشیان نمایش دەکەن.  ئامانجی یەکەمی فێستیڤاڵەکە، گۆڕینی ناوی قەرەجەکانی هەرێمی کوردستانە بۆ دۆم، چونکە ئەوان نایانەوێت بەو ناوە بانگ بکرێن.

پێشبینی دەکرێت لە هەرێمی کوردستان 46 هەزار هاووڵاتیی "دۆم" هەبن و لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان، باکوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەن. دۆمەکان لە هەرێمی کوردستان لە چەندین شار نیشتەجێن، لەنێویاندا هەولێر، سلێمانی، سۆران و دهۆک. لە پارێزگای دهۆک دۆمەکان لە کۆمەڵگەی ئادار دەژین، بەشێکی زۆریان سەرقاڵی کارە دەستییەکانی وەکو دروستکردنی خوانە، تیرۆک، لانک و پیشەکانی دیکەن.

لەلایەن خۆیەوە، یونس زاهیر، نوێنەری دۆمەکانی هەرێمی کوردستان لە گوتەیەکدا راگەیاند، "زیاتر لە 20 جۆر دۆم لەناوخۆی هەرێمی کوردستان هەن،  بۆیە لەڕێگەی ئەم فێستیڤاڵەیە، دەمانەوێت ناوی قەرەجەکانی هەرێمی کوردستان بگۆڕین بۆ دۆم".

گوتیشی: "دەمانەوێت بە وەستا یان دۆم بانگمان بکرێت. وەستاکان چینێکی گرنگی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستانن، خاوەنی چەندین جۆری کاری دەستین، لە رۆژانی سەخت و بەدرێژایی مێژوو، خزمەتی ئەم میللەتەیان کردووە. خۆم وەستام و دەمانەوێت ئێمەش ناسناومان دیاربێت، بۆیە لەبەر خاتری هەموو لایەک، لەمەوبەدوا ناوەکەمان وەستا دەبێت".

نوێنەری دۆمەکانی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد و گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی ناوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی نەبووە. ئەوەی بۆ وەستایانی هەرێمی کوردستان کردوویەتی، جێگەی رێز و تەقدیرە؛ 264 خانووی لە کۆمەڵگەی ئاداری دهۆک بۆ وەستاکان دروستکردووە، ئەمە بێجگە لە دروستکردنی قوتابخانە، مزگەوت و سەنتەری رۆشنبیری بۆ ئەوەی گەنج و لاوان سوودی لێ ببینن".

بەڕێوەچوونی یەکەمین فێستیڤاڵی دۆمەکان لە دهۆک (وێنە: ماهر شنگالی - کوردستان24)