سوودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانیشتوان كرد
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانیشتوانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان و شوێنی نیشته‌جێبوون كرا، وێڕای ئاماژه‌دان به راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ دانیشتوان و گه‌شه‌پێدان.
سوودانی جه‌ختی له گرنگی ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دانیشتوان له‌سه‌ر پلانی وه‌زاره‌ته‌كان كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شداری له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن، ته‌ندروستی، كاركردن و شوێنی نیشته‌جێبوون بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دانیشتوان، باس له ئاسانكاری نواندن بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراق كرایه‌وه.
26 ساڵه سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه، دوایین سه‌رژمێری له‌ساڵی 1997 له‌كۆی 15 پارێزگای عێراق به‌ڕێوه‌چووه، له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵی 2024 پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لیژنه‌ی پلاندانان و ستراتیژی په‌رله‌مانی عێراقیش پێشتر رایگه‌یاندبوو، پرۆسه‌كه بودجه‌یه‌كی 220 ملیار دیناری پێویسته و بۆ گره‌نتیش ده‌بێت پشت به هه‌ردوو ئامێری ئه‌لیكترۆنی و ده‌ستی ببه‌سترێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشتر داوای له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانیشتوانی عێراق كردبوو، هه‌موو هێز و توانایه‌كیان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌ساڵی 2024 بخه‌نه‌گه‌ڕ و ئاماده‌ییشی بۆ دابینكردنی گشت پێداویستییه مرۆیی، هونه‌ری، دارایی و لۆجستییه‌كان نیشاندا.